لە قەزای حاجیاوا هەشت کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دهستگیردهكرێن

K24 - سلێمانی:
لە قەزای حاجیاوا هەشت کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردهكرێن و پۆلیسی ئیدارهی راپهرینیش دهڵێت، تۆمهتبارهكان دانیان به تاوانهكانیاندا ناوه.
ئەمڕۆ یەک شەممە (28-11-2022)، شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرایکرد، بنکەی پۆلیسی حاجیاوا بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی ماکۆک، هەشت تۆمەتباریان دەستگیرکردووە .
ئاماژەی بەوەشکرد: "تۆمەتبارەکان ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە لە جۆرەکانی کریستاڵ و هێرۆین و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەشدا دانیانناوە بە تاوانەکانیان".
گوتەبێژ پۆلیسی گوتیشی، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لە رەگەزی نێرن و تەمەنیان لەنێوان 22 بۆ 24 ساڵە، بەپێی ماددەی 30 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان لە گرتن و گواستنەوەی راپەڕین راگیراون.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، دوو تۆمەتباری دیکە کە ماددە هۆشبەریان بەو هەشت کەسە فرۆشتووە پێشتر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون.
پۆلیسی راپەڕین ئاشکراشیکرد، چەند تۆمەتبارێکی دیکە لە سنوورەکە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە کە هەستاون بە بەکارهێنان و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە لایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاساییشەوە لە هەوڵی دەستگیرکردنیاندان.