دانوستاندنه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه‌ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

ئه‌مه‌ریكا و رووسیا
ئه‌مه‌ریكا و رووسیا

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رووسیا تاكلایه‌نه‌ دانوستاندنه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی دواخست، كه‌ بڕیاربوو سبه‌ی سێشه‌ممه‌ له‌ قاهیره‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (28ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، گوته‌بێژێك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، رووسیا پێی راگه‌یاندوون كه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ "په‌یماننامه‌ی نوێی ستارت" كه‌ بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ قاهیره‌ له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامبدرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، واشنتن چاوه‌ڕوانی مۆسكۆ ده‌كات بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كانیان.

بڕیاربوو له‌ماوه‌ی نێوان (29ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر بۆ 6ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، گه‌وره‌ به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات له‌ پایته‌ختی میسر كۆببنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پشكنینه‌كان به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی نوێی ستارت، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، كه‌ له‌مانگی (ئادار/مارسی 2020)ـه‌وه‌، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه‌ هه‌ڵپه‌سێدراوه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی واشنتنی نیشاندوه‌ بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان و جختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كانی پشكنین له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی په‌یننامه‌ی نوێی ستارته‌ وه‌ك هۆكارێك بۆ سه‌قامگیری جیهان.

په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و مۆسكۆ له‌دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئۆكرانیاوه له‌ مانگی شوبات/فێبرایه‌ری رابردووه‌وه‌‌، گه‌یشتووه‌ته‌ به‌رزترین ئاستی ئاڵۆزی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پشتیوانیكردنی سه‌ربازی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌كانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، مه‌ترسییه‌كانی بۆسه‌ر سه‌قامیگری جیهان زیاتركرد.

په‌یماننامه‌ی نوێێ ستارن كه‌ له‌ ساڵی 2010 واژووكراوه‌، به‌ نوێترین رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، وه‌ك دوو گه‌وره‌ترین هێزی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌، سنووری هێزی جبه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ردوو وڵاتی به‌ 1550 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی بۆ هه‌ر لایه‌نێكیان دیاریكردووه‌، به‌وپێیه‌ش رێژه‌ی 30% هێزی ئه‌تۆمی پێشووی ئه‌و دوو وڵاته‌ی كه‌مكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2002 دیاریكرابوو، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یماننامه‌یه.