سه‌ربه‌ست له‌زگین: 3000 كه‌س له ریزی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور داده‌مه‌زرێن
K24 – هه‌ولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دامه‌زراندنی سێ هه‌زار كه‌سی له ریزه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ئاشكراكرد، به ئامانجی زیاتر كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاره سێ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له ریزی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور دابمه‌زرێن.
سه‌باره‌ت له ئامانجی دامه‌زراندنی ئه‌و ژماره‌یه له ریزی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، سه‌ربه‌ست له‌زگین روونیكرده‌وه، به ئامانجی چاودێریكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و كۆنترۆڵكردنی هاتووچۆ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و وڵاتانه، بڕیاریدراوه لیواكانی پاسه‌وانی سنوور به‌هێزبكرێن و له‌رووی لۆجستی و مرۆییه‌وه پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینبكرێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه له 23ـی ئه‌م مانگه ئه‌نجامدراو و بۆ یه‌كه‌مینجار نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بكه‌ن، بڕیاردرا بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت له بودجه‌ی 2023 بۆ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور دابینبكرێت، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی میلاك و دابینكردنی پێداویستییه سه‌ربازی و لۆجیستییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌ربه‌ست له‌زگین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزی عێراقی ره‌وانه‌ی ناوچه‌سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكرێت، به‌ڵكو سه‌رجه‌م چه‌كدارانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ئه‌ركی پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌ئه‌ستۆده‌گرن، كه خه‌ڵكی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانن.
هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقن و فه‌رمانده‌ییه‌كیان له هه‌ولێری پایته‌خت هه‌یه و له سێ لیوا پێكهاتوون، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی میلاك و نه‌بوونی پێداویستی سه‌ربازی پێویست، نه‌تواندراوه به‌درێژایی سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌گةڵ هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئێران و توركیا، ئه‌ركی خۆیان له پاراستنی سنووره‌كان جێبه‌جێبكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌شكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی هه‌یه، تاوه‌كو ئێستا رۆڵێكی باشیان له پاراستنی سنووره‌كان بینیوه.