12 كورته هه‌واڵ
نوێترین هه‌واڵ و زانیاری

K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێرشێكی داعش له میحوه‌ری "تلسقۆف" تێكده‌شكێنن و سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه پێنج كه‌س بوون كوژراوون، كه به "3" ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدابوو.

یوسف محەمەد، لەمیانەی سەردانیکردنی بۆ مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لە سلێمانی، پەسنی رۆڵی کۆمەڵی ئیسلامی و ئەمیری ئەو حزبە عەلی باپیری کرد لە رێگەگرتن لە رۆیشتنی گەنجی کورد بە نێو ریزەکانی چەکدارانی داعش و گوتیشی کە لەچەند رۆژی رابردوودا، لەمیانەی لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکەی سەر کەناڵی رووداو و دەستگیرکردن و ناوھێنانی ئەندامانی کۆمەڵ ھەڵەبووە و نەدەبووایە بکرێت.
.jpg)
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گرنگی گۆڕانکارییەکانی وەزارەتەکانی کەمکردەوە و رایگەیاند؛ ئەوەی ئێستا گرنگە رزگارکردنی مووسڵە و لە داهاتووشدا چارەسەرکردنی کێشەی داراییە.
عەبادی هه‌روه‌ها گوتویه‌تی" جارێکی دیکە پلانی رزگارکردنی مووسڵ‌یان گۆڕیوە،بەهۆی دزەپێکردنی زانیارییه‌كان و قسه‌ی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران ده‌رباره‌ی پلانه‌كان.
.jpg)
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە پێشوازیان لە ژمارەیەک خێزانی دیکەی ئاوارە کردووە کە گەیشتوونەتە ناوچە پارێزراوەکان، و لە ماوەی دوو رۆژدا پێشوازی لە 455 خێزانی ئاوارەی ناوچەکانی بێجی و شەرگات کردووە و رێکخراوەی یونسێف هاوکاری بەسەردا دابەشکردوون.

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای ئه‌نبار ڕایگه‌یاند" دوو لیوای سه‌ر به فیرقه‌ی 10 سوپای عێراقی هێرشێكی فراوانیان بۆسه‌ر ناوچه‌ی " خالیدیه" له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نبار ده‌ستپێكردووه و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ڕێگه‌گرتن له پێشڕه‌وییه‌كانی سوپا و شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وامه.
سه‌رۆك خێڵێكی ناوچه‌كه‌ش پێیوایه كۆنترۆڵكردنی خالیدیه، واتا كۆنترۆڵكردنی دوا مۆڵگه‌ی داعش له‌و پارێزگایه

ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند" له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌كانی ڕژێمی سوریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری حه‌له‌ب (25) كه‌س كوژراوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
رۆژنامەیەكی توركی زانیاری نوێی له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ ڕایگه‌یاند" به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌كه بێت، خۆكوژه‌كان به‌نیاز بوون به‌رله‌وه‌ی خۆیان بته‌قێننه‌وه ژماره‌یه‌ك له گه‌شتیارانی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه به بارمته بگرن، به‌ڵام زوو ئاشكرا بوون و به ناچاری خۆیان ته‌قانده‌وه.
گوته‌بێژێك به‌ناوی سوپای به‌نگلادیش ڕایگه‌یاند" 20 بارمته له‌میانی گه‌مارۆدانیان له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كوژراوون، له‌و كاته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان چونه‌ته ناو خواردنگه‌یه‌ك و "6" تیرۆریستیان كوشتووه كه ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان به بارمته گرتبوو.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، چه‌كدارێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر كافیتریایه‌ك له باكوری سربیا و له ئاكامی ته‌قه‌كردن "5" كه‌س له‌ناو كافیتریاكهدا كوژران كه یه‌كێكیان هاوسه‌ری ته‌قه‌كه‌ره‌كه بووه، و "20" كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

نه‌یارانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له " یه‌كێتی ئه‌وروپا" ئه‌مڕۆ له شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن خۆپیشاندان ده‌كه‌ن،وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نرا بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتییه‌كه،و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی دووچاری كۆمه‌ڵێك ناڕه‌زایی و دژبه‌ری كردووه له‌ناو به‌ریتانیادا.

مه‌لا هه‌یبه‌توڵڵا ئاخوندزاده" ی ڕێبه‌ری گروپی تالیبان،له یه‌كه‌م نامه‌ی پاش دیاریكردنی وه‌ك ڕێبه‌ری ئه‌و گروپه، داوا له ئه‌مركا ده‌كات، كۆتایی به داگیركردنی ئه‌فغانستان بهێنن.

ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانی ئوسترالیا ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و له ململانێیه‌كی تونددا،له‌نێوان هاوپه‌یمانی پارته موحافزكاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنی"كرێكاری" دا سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌ڵده‌بژێرن.