ئه‌نقه‌ره ره‌خنه له هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ لایه‌نه كوردییه‌كانی سووریا ده‌گرێت
توركیا بۆ ئه‌مه‌ریكا: ده‌ست له هاوكاریكردنی ئه‌و لایه‌نه كوردییانه هه‌ڵبگرن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ داوای له ئه‌مه‌ریكا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) كرد، چیدیكه هاوكاری ئه‌و هێز و لایه‌نانه نه‌كه‌ن، كه نه‌یاری توركیان.
له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له بوخارستی پایته‌ختی رۆمانیا، چاوشئۆغلۆ وتی: توركیا هه‌ماهه‌نگییه‌كی راسته‌قینه‌ی ناتۆ بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌و "هێرشه تیرۆریستیانه‌ی"، ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌نه ئامانج نابینێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی رێكخراوه "تیرۆریستییه" كوردییه‌كان له سووریا ده‌كات و ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موولایه‌ك زۆر "روونه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، داوایشی له هاوتا ئه‌مه‌ریكاییه‌كه‌ی، ئه‌نتۆنی بلینكن كرد، ده‌ست له هاوكاریكردنی ئه‌و لایه‌نه كوردییانه هه‌ڵبگرن، له بری ئه‌وه‌ی داوا بكه‌ن توركیا هێرش نه‌كاته سه‌رناوچه‌كانی باكووری سووریا.
چاوشئۆغلۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ستایشی سویدی كرد، كه ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵی كردبوو، به‌ڵام ره‌خنه‌ی له ناتۆ گرت و به‌وه تۆمه‌تباری كرد، كه هیچ هه‌نگاوێكی به‌رجه‌سته‌ی بۆ دژایه‌تی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه نه‌ناوه.
هه‌روه‌ها وتی: سوید و فنله‌ندا تا ئه‌م چركه ساته هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناوه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی توركیا له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنیان له ناتۆدا.