وەزیری بەرگری هۆڵەندا بۆ کوردستان24: سەقامگیری هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە گرنگە
K24 - هه‌ولێر:
لە هەڤپەیڤینێکی تایبه‌تدا لەگەڵ کوردستان24ـدا كه ڤلادیمێر ڤان ڤیلگێنبرگ له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه، وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی سەقامگیری هەرێمی کوردستان بۆ وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه.
کایسا ئۆلۆنگریەن، وەزیری بەرگری هۆڵەندا ئاشکرایکرد، سوپای هۆڵەندا لە مانگی ئایاری 2023 کۆتایی بە ئەرکی پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەهێنێت.
سەبارەت بە ئەرکی پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە لە ئەستۆی سوپای هۆڵەندایە، وەزیری بەرگری هۆڵەندا رایگەیاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی لە مانگی ئایاری 2023 کۆتایی بەو ئەرکە دەهێنێت.
لە کانوونی دووەمی 2021 نزیکەی 120 سەربازی هۆڵەندا گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ئەرکی پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانانیان گرته ئەستۆ، سوپای هۆڵەندا بڕیارە تا مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو لەو ئەرکەدا بەردەوام بێت، ئێستاش حکومەتی هۆڵەندا دەیەوێت لە 2024 بە هێزێکی نوێوە لە بەغدا بەشداری لە ئەرکی ناتۆدا بکات.
سەبارەت بە بوونی هێزه‌كانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، کایسا ئۆلۆنگریەن گوتی، "ئێمە ماوەیەکی دوور و درێژە لێرە جێگیربووین، جگەلەوەش لەگەڵ بەرپرسانی هاوپەیمانان مەشق و راهێنانمان بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش".
وەزیری بەرگری هۆڵەندا جەختی لەوەشکردەوە، هەرچەندە داعش لە رووی سەربازییەوە شکستی هێنا، بەڵام هه‌ڕه‌شه‌كانی بەردەوامە به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌و شوێنه جوگرافییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌هۆی بوونی ناوچه‌یه‌كی فراوانی سنووری لەگەڵ ئێران و تورکیا، بۆیە كۆنترۆڵكردنی ئاسان نییە.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا به‌رده‌وامی پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له رێگه‌ی راوێژكاره‌كانیانه‌وه له هاوكارییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامده‌بن.
له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، کایسا ئۆلۆنگریەن، وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا دووپاتیكرده‌وه ئه‌و كه هێرشه‌كانی ئێران بووه‌ته هۆی زیاتر ناسه‌قامگیری بۆ عێراق و به‌كارێكی دروستی وه‌سفكرد كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كراوه.
رۆژی سێشەممە (29ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبەری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کایسا ئۆلۆنگریەن وەزیری بەرگری هۆڵەندا کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەزیری بەرگری هۆڵەندا، ئاماژەی بەوەکرد کە پەیوەندییەکی دۆستانەی بەهێز لەنێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان هەیە و بەردەوامبوونی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی ئەمنی، سەربازی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە لەلایەن وڵاتەکەی دووپاتکردەوە.