بایدن: ئاماده‌م قسه له‌گه‌ڵ پوتن بكه‌م

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، رایگه‌یاند، ئاماده‌م قسه‌م له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بكه‌م، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه راگرتنی شه‌ڕی لێبكه‌وێته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ پێنجشه‌ممه (1ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، رایگه‌یاند، "من ئاماده‌م له باره‌ی راگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پوتن قسه بكه‌م، به‌و مه‌رجه‌ی تاوتوێی راگرتنی شه‌ڕ بكه‌ین".
گوتیشیی: ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه به‌و ئاراسته‌یه‌دا بێت، ئێمه له‌گه‌ڵ دۆسته فه‌ره‌نسییه‌كان و هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، ئه‌و پرسه تاوتوێ ده‌كه‌ین.
له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه، بایدن په‌یوه‌ندی به پوتنه‌وه نه‌كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكایی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان هێشتووه‌ته‌وه.
بایدن ئه‌وه‌یشی گوت: رێگه‌یه‌كی ژیرانه هه‌یه بۆ راگرتنی شه‌ڕ، ئه‌ویش كشانه‌وه‌ی سوپای رووسیایه له ئۆكرانیا.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس