زیلینسكی: تا ئێستا 1300 دیلمان له لایه‌ن رووسیاوه ئازاد كراون

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 1300 دیلی ئۆكرانیی له لایه‌ن رووسیاوه ئازاد كراون.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، هه‌ڵگیرساوه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (1ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، زیلینسكی له رێی تێلیگرامه‌وه رایگه‌یاند، تا ئێستا 1319 دیلمان له لایه‌ن رووسیاوه ئازاد كراون، ئه‌و پاڵه‌وانانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵات.
دوێنێ له ئاڵوگۆڕێكدا 50 سه‌ربازی دیكه‌ی ئۆكرانیا له لایه‌ن رووسیاوه ئازاد كران، كه به‌شێكیان له‌و كه‌سانه بوون له ماریۆپۆڵ و ئازۆڤستاڵ ده‌ستگیركرابوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، رایگه‌یاند، له ئاڵوگۆڕی دیله‌كاندا، 50 دیلی رووسی ئازاد كراون، كه له ئۆكرانیا مه‌ترسی راسته‌قینه له‌سه‌ر ژیانیان درووست ببوو.