ئێران وێستگه‌یه‌كی نوێی ناووكی داده‌مه‌زرێنێت
300 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت

K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، ده‌ستكراوه به بنیاتنانی وێستگه‌یه‌كی نوێی وزه‌ی ناووكی، كه له توانایدا هه‌یه 300 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت.
ئه‌و وێستگه نوێیه له پارێزگای خوزستانی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت، له باشووری خۆرئاوای ئێران درووست ده‌كرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه، محه‌ممه‌د ئیسلامی، سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ناووكی ئێران رایگه‌یاندووه، وێستگه‌ی "كارۆن" بۆ وزه‌ی ناووكی، توانای پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆژی نوێی ئێران زیاتر ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌رپرسانی ئێران روونیانكردووهتهوه، قۆناغی یه‌كه‌می وێستگه‌كه له شاری "دهرخوین" كاری تێدا ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاركردن له وێستگه‌كه وه‌ستاوه، چونكه به‌ڵێنده‌ره بیانییه‌كان، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بوون.
محه‌ممه‌د ئیسلامی، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی به "گرنگ و زۆر پێویست" بۆ پارێزگای خوزستان وه‌سفكرد.
راگه‌یاندنی بنیاتنانی ئه‌م وێستگه‌یه له كاتێكدایه، گرژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له باره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی 2015 و نوێكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه زیاتر بووه.
پێش دوو هه‌فته، ئێران رایگه‌یاند، ده‌ستده‌كات به پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی %60 و ئه‌و بڕه یۆرانیۆمه‌ش له وێستگه‌ی "فۆردۆ"ی ناووكی له ژێر زه‌وی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئه‌گه‌ر رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بگه‌یه‌ندرێته %90، كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانێت له بواری په‌ره‌پێدانی چه‌كی ناووكیدا سوودی لێببینێت.
وێستگه‌ی "كارۆن"، هه‌شت ساڵ كاتی ده‌وێت تا ته‌واو ده‌كرێت و بڕی دوو ملیار دۆلاری تێده‌چێت.
سه‌رچاوه: ئیرنا، RT