ئه‌ردۆغان: به درێژایی سنووری باشووری توركیا هێڵی ئه‌منی ده‌كێشین
"ئه‌وان له دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه هاتوون، پشتیوانی له‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه ده‌كه‌ن، كه له سنووری ئێمه‌دان"
![ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Dec-2022/1670083381kurdistan2465432542354.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، جارێكی دیكه ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌نه كوردییه‌كانی باكووری سووریا گرت و رایگه‌یاند، توركیا سووره له‌سه‌ر ته‌واوكردنی "هێڵی ئه‌منی" له‌سه‌ر سنووری باشووری وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، له وتارێكدا، كه ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی له ویلایه‌تی شانلی ئورفای سه‌ر سنووری سووریای كرد، گوتی: "ئه‌وان له دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه هاتوون، پشتیوانی له‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه ده‌كه‌ن، كه له سنووری ئێمه‌دان".
گوتیشی: "ئێوه به چاوی خۆتان ده‌بینن، ئه‌وان شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت له دژی توركیا ده‌كه‌ن و له سنووری باشووری وڵاته‌كه‌مانن، ئه‌وان بێزارن به‌وه‌ی توركیا سنووری خۆی بپارێزێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی توركیا گوتی: "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، كه پشتیوانیان لێده‌كرێت، كه‌وتوونه‌ته ئه‌و دیوی سنووری باشووری وڵاته‌كه‌مان، ئه‌وان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵات و گه‌له‌كه‌مان".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا توركیای جاران نییه، كه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه نه‌داته‌وه، له دژمان ده‌كرێن".
سه‌رۆكی توركیا دووپاتیكرده‌وه، سوپای وڵاته‌كه‌ی "ئه‌و هێڵه ئه‌منییه ته‌واو ده‌كات، كه قووڵاییه‌كه‌ی 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و به درێژایی سنووری باشووری توركیا درووست ده‌كرێت و هیچ پاشه‌كشه‌یه‌كی لێ ناكرێت".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ