مه‌سرور بارزانی: ده‌رگایه‌كی نوێ به رووی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه
ده‌رگایه‌كی نوێ به رووی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بازاڕی تایبه‌ت به هه‌نارده‌ی هه‌ناری له هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه، له وته‌یه‌كدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی میدیا رایگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه و زاخۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌رگایه‌كی نوێیه به‌ڕووی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هه‌نار هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022) له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ بازاڕی كارفۆر، بۆ رۆژنامه‌نووسان دواو گوتی: "ئێمه توانیمان بۆ یه‌كه‌مجار به‌روبوومی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین. ئه‌مه به‌ڵێنێك بوو پێشتر داومانه، ئێستا سوپاس بۆ خودا كردمان به كردار".
گوتیشی: "ده‌رگایه‌كی نوێ به‌ڕووی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه رێگه خۆشكه‌ره بۆ هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، "ئه‌مجاره بۆ كه‌نداو هه‌نارمان ناردووه، ئه‌مه ده‌ستپێكه، له قۆناغه‌كانی داهاتوودا به نیازین، هه‌نجیر، ترێ، سێ‌و و هه‌نگوین ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین. ئێستا له چه‌ندین وڵاتی كه‌نداو به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌سته".

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپادا له‌سه‌ر هێڵن بۆ كردنه‌وه‌ی بازار به رووی به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستاندا، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاییه‌كانیش قسه‌مان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌نارده‌ی بازاڕی وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ین".
هه‌روه‌ها باسی له كاریگه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كان كرد و گوتی: "ئه‌م هه‌نگاوه‌مان موژده‌یه‌كی خۆشه بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، كه خه‌می ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌میان نه‌بێت، تا به‌رهه‌میان زیاتر بێت، ئێمه ده‌توانین دوای دابینكردنی خواستی بازاڕی ناوخۆ، به‌رهه‌مه‌كانیان ره‌وانه‌ی بازاڕی ده‌ره‌وه بكه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌م ده‌رگایه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و جووتیاران ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهاته، بابه‌تێكی گرنگه بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵی".
له درێژه‌ی وته‌كانیدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتیشی: "به پێویستی ده‌زانم، سووپاسی ئه‌م تیمه بكه‌م، ئه‌م ماوه‌یه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌وڵیان دا ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ربخه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زیری كشتوكاڵ و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌م، كه پشتیوان بوون بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه".

مه‌سرور بارزانی، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا، زیاتر له باره‌ی بایه‌خی پرۆسه‌كه قسه‌ی كرد و جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌م هه‌نگاوه پیشانیده‌دات هه‌رێمی كوردستان، له كه‌رتی كشتوكاڵدا پێشكه‌وتنێكی زۆری به خۆوه بینیوه. به‌رده‌وامیش ده‌بین بۆ یارمه‌تیدانی جووتیارانی خۆمان و دابینكردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهات بۆ خه‌ڵكی خۆمان".
له باره‌ی بووژاندنه‌وه‌ی زیاتری كه‌رتی كشتووكاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مه‌زرا كشتووكاڵییه‌كان، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: "ئێمه بینیومانه ئه‌م ماوه‌یه جووتیاری زیاتر رووده‌كه‌نه‌وه كه‌رتی كشتووكاڵ، داواشدهكهم زیاتر وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتووكاڵی بكرێت، چونكه ده‌رفه‌تێكی باش هاتووه‌ته پێشه‌وه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران".
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، "كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و بازاری ده‌ره‌كی؛ گه‌ره‌نتییه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش هه‌وڵیداوه یارمه‌تی جووتیاران بدات و گومرگ له‌سه‌ر هه‌ندێ پێداویستی كشتوكاڵی لابراوه. له كرێی كاره‌با و رسوومات، زۆر هاوكاری جووتیاران كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "جگه له داهاتی نه‌وت و غاز، ئێمه رامانگه‌یاندووه، ده‌مانه‌وێت داهاتی هه‌رێمی كوردستان فره جۆر بكه‌ین، له هه‌موو روویه‌كه‌وه وه‌به‌رهێنان كراوه، هیوادارین وه‌ك چۆن ئێستا به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌بینین، له بواره‌كانی دیكه‌ش به‌رهه‌مه‌كان ببینین، ئه‌وانه‌ش هه‌موو ده‌بنه داهات بۆ هه‌رێمی كوردستان".
.jpeg)
له باره‌ی بازاڕه نوێیه‌كه‌ی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه و زاخۆ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، "ئێستا بۆ پێنج وڵاتی كه‌نداو، به‌رهه‌می هه‌نار هه‌نارده ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپاش قسه‌مان كردووه، بۆ به‌ریتانیا و سوید ده‌ڕوات، له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و زۆر وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپا قسه‌مان كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی بازاڕ به‌ڕووی به‌رهه‌می ناوخۆییدا، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بازاڕی زیاتر به‌ڕووی به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه‌وه".
