بەرپرسی نوێی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی دەستبەکاردەبێت

.
.

K24 – هەولێر

لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی پۆستەکان لە دوای کۆنگرەی 14، ئەمڕۆ بەرپرسی نوێی مەکتەبی رێکخستنی پارتی سلێمانی – هەڵەبجە دەستبەکار دەبێت.

پەیامێنری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ( 3ی کانوونی یەکەمی 2022) عەلی حوسێن وەک بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی – هەڵەبجە، لە شوێنی عارف تەیفوور دەستبەکار دەبێت.

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی بە کوردستان24ی گوت: "ئەم ئاڵوگۆڕیانە دوای کۆنگرەی 14 وەک پێویستیەک بۆ گۆڕانکاری لە کاروباری حزبی دەکرێن، ئەو بەرپرسانەی لە شوێنێک بوونە لە شوێنێکی دیکە ئەرکیان پێدەسپێردرێت".

لە کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندین گۆڕانکاری لە هەیکەلی ئۆرگانەکان کرا، بڕیاردرا ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە پارێزگاکان ناویان بگۆڕدرێت بۆ مەکتەبی رێکخستن لە پارێزگاکان، دوای کۆنگرەش بەرپرسی مەکتەبەکان دیاریکران.

رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك به‌ به‌شداری زیاتر له‌ هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) به‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.

Fly Erbil Advertisment