پەرلەمانی کوردستان دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
K24 – هەولێر
سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان ئەو دەنگۆیە رەتیدەکاتەوە، کە چەند پەرلەمانتارێک بە نهێنی دەستیان لەکارکێشابێتەوە.
لە روونکردنەوەی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان هاتووە: "بۆ رایگشتی رایده‌گه‌یه‌نین، كه ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێت گوایه چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نهێنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مان كردبێت، به پێویستی ده‌زانین رایبگه‌یه‌نین تائێستا كه 4ی 12ى 2022، جگه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی دیکە له فراكسیۆنه‌كانی دیكه به فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردووه".