لاڤرۆڤ: رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆسه‌ر رووسیا، هه‌ڵوێسته‌كانی وڵاتانی رۆژئاواش له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌تۆمییه‌كانی جیهان، ده‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 5ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، رایگه‌یاند، به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی جیهانی، نیگه‌رانین.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆی راسته‌وخۆی هێزه جیهانییه‌كان، لاڤرۆڤ گوتی: "به‌بێ هه‌بوونی گفتوگۆی راسته‌وخۆ له نێوان دوو هێزه ئه‌تۆمییه گه‌وره‌كه‌ی جیهان (كه مه‌به‌ستی رووسیا و ئه‌مه‌ریكایه)، مه‌ترسییه‌كان بۆسه‌ر ئاسایشی جیهان زیاترده‌بن".
ئه‌م قسانه‌ی لاڤرۆڤ دوای ئه‌وه دێت، مۆسكۆ ره‌تی مه‌رجه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی گفتوگۆی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا، كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرملین) رایگه‌یاند، مۆسكۆ به‌و مه‌رجه رازی نییه كه رووسیا له ئۆكرانیادا بكشێته‌وه.
پیسكۆڤ داواشی له واشنتن كرد، ئه‌مه‌ریكا رازی بێت رووسیا له‌و شوێنانه بمێنێته‌وه كه ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون.
پێشتریش ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا ئیدانه‌ی لێدوانه‌كانی ئۆلاڤ شۆڵتستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیای كرد كاتێك رایگه‌یاندبوو، مه‌به‌ست له هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا، وێرانكردنی ژێرخانی وزه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه.
گوته‌بێژی كرملین دووپاتیشیكرده‌وه، پوتن له جه‌نگی ئۆكرانیادا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆش، ده‌رگاكان كراوه‌ده‌بن.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش پێشتر رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن قسه ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بڕیاری راگرتنی شه‌ڕ له ئۆكرانیا بدات و له‌و شوێنانه‌ش بكشێته‌وه كه داگیری كردوون.