سبه‌ی له سه‌نته‌ری شاری موسڵ پشووی فه‌رمییه

K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌واوكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، سبه‌ی له سه‌نته‌ری شاری موسڵ كرایه پشووی فه‌رمی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌ممه (6ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ده‌بێته پشووی فه‌رمی له سه‌نته‌ری شاری موسڵ، به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌م پشووه داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاهكه ناگرێته‌وه، هه‌روه‌ها داواشی له هاووڵاتییان كردووه، هاوكاری تیمه‌كان بكه‌ن به كه‌مكردنه‌وه‌ی هاتووچۆكانیان له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.