هێمن هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر چاكسازییه‌كانی مه‌سرور بارزانی نه‌بوایه شتێك نه‌ده‌ما به ناوی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان
هێمن هه‌ورامی باس له گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ كوردستان24، پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئاسته‌نگه درووستكراوه‌كانی به‌رده‌م كابینه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، له باره‌ی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه ئاماده‌یی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ خستنه‌گه‌ڕی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕی.
"لاپه‌ڕه‌ی نوێ"
پارتی دیموكراتی كوردستان، له (3-6ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی خۆی رێكخست، له كۆنگره‌كه‌دا سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێی هه‌ڵبژارد و بڕیاری دا كۆنگره‌كه بكاته وه‌رچه‌رخان له په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا و "لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ" بكاته‌وه.
"مه‌به‌ستمان له لاپه‌ڕه‌ی نوێ، ئه‌وه‌یه چۆن پێكه‌وه پێناسه‌یه‌كی نوێ بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، به‌یه‌كه‌وه نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك دابڕ‌ێژین". ئه‌مه قسه‌ی هێمن هه‌ورامییه بۆ روونكردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی پارتی له راگه‌یاندنی "لاپه‌ڕه‌ی نوێ".
سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه، پرۆسه‌ی سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان و ترافیكی په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی و لایه‌نه‌كان، جووڵه‌یه‌كی ئه‌وتۆی لێ نه‌بیراوه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له پێشه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌یه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی تا دێت ساردوسڕتر ده‌بن.
هێمن هه‌ورامی له‌و باره‌یه‌وه ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی یه‌كێتی گرت و گوتی: "به‌داخه‌وه خوازیار بووین، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته میدیاییه چه‌واشه‌كارییه‌ی به‌رامبه‌ر به كابینه‌ی نۆیه‌م و خودی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن به‌شێك له برایانی یه‌كێتییه‌وه ده‌كرێت، كۆتایی پێبێت، داواشمان كرد، كۆتایی به‌و چه‌واشه‌كارییه بهێنن".
ئه‌و گوتیشی: "پارتی له‌گه‌ڵ گرژی نییه، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌یه، له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌ن. چونكه ئێمه چه‌ندێك په‌یوه‌ندیمان گرژ بن، هه‌ر ده‌بێت به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. له‌گه‌ڵ گرژی نین له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی سیاسی به تایبه‌تی یه‌كێتی".
هه‌ورامی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه، كه هۆكاری به پراكتیك نه‌كردنی ئه‌جێندای لاپه‌ڕه نوێیه‌كه‌ی پارتی بۆ ئه‌و سیاسه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه وه‌ك خۆی گوتی "به‌شێك له یه‌كێتی" گرتوویانه‌ته به‌ر و له‌و باره‌یه‌وه زیاتر دوا و گوتی: "به‌داخه‌وه به‌شێك له برایانی یه‌كێتی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌كارییه‌ی به‌رامبه‌ر به پارتی و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یانكرد".
گوتیشی: "ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان له گفتوگۆ نه‌ترساوین و له ترسانیش گفتوگۆمان نه‌كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مه‌رج دانان، رێگره له‌به‌رده‌م سه‌رخستنی پرۆسه‌ی گفتوگۆی سیاسیی‌دا و گوتی: "ئێمه شه‌ریكین و هیچ مه‌رجمان نییه و مه‌رجیش له هیچ لایه‌نێك بۆ گفتوگۆ قبووڵ ناكه‌ین، ئیدی ده‌بێت هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كاری به‌رامبه‌ر به پارتی كۆتایی پێبێت".
تیرۆرێك له پایته‌ختدا
رۆژی هه‌ینی (7ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر، له‌رێگه‌ی بۆمبی لكێندراوه‌وه ئۆتۆمبێلی هاوكار عه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ته‌قێندرایه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ناوبراو شه‌هید بوو، هاوكات هاوسه‌ر و خوشكێكی و منداڵه‌كانیشی بریندار بوون".
ئه‌و رووداوه، كه دامه‌زراوه یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به "تیرۆریستی" وه‌سفیانكرد، بووه سه‌ره‌تای فراوانبوونی كه‌لێنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له به‌دواداچوونی ده‌ستوبردانه‌یاندا بۆ ئاشكراكردنی سه‌ره‌داوی رووداوه‌كه، چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد و له رێگه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه شوێنپێی تیمی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌یان هه‌ڵگرت و دواتریش دانپێدانانی ده‌ستگیركراوه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
له دانپێدانانه‌كاندا، ناوی ژماره‌یه‌ك كه‌سی پله‌داری ریزی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سنووری سلێمانی هێنرا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی ره‌سمی داوایكرد، تۆمه‌تباره‌كان راده‌ستی یاسا بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م دادگادا به‌رگری له خۆیان بكه‌ن و ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه له‌سه‌ریان سه‌لمێنرا، سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.
سیاسه‌تی "دیزه به ده‌رخۆنه"
هه‌ورامی ره‌خنه‌ی له مامه‌ڵه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه‌دا گرت و گوتی: "به‌شێك له برایانی یه‌كێتی خۆیان سه‌غڵه‌ت كردووه له دۆسیه‌ی هاوكار جاف‌دا و هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه دیزه به ده‌رخۆنه بكرێت".
گوتیشی: "ئه‌مه رووداوێكی تیرۆریستی گه‌وره‌یه له هه‌ولێر كراوه، 38 نوێنه‌رایه‌تی تێدایه، سه‌دان كۆمپانیای بیانی تێدایه، ناكرێت تاوانێكی تیرۆریستی گه‌وره كراوه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كراوه، كامێرای چاودێری هه‌ن، دانپێدانان هه‌یه، په‌رده‌پۆش بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "كه‌س یه‌كێتی و كه‌سێكی له ناو یه‌كێتی تۆمه‌تبار نه‌كردووه، چه‌ند ناوێك هاتوون تۆمه‌تبار كراون. ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی بووه.. پارتی و یه‌كێتی وه‌ك حزب چ په‌یوه‌ندییه‌كیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منییه‌وه هه‌یه".
هه‌ورامی باسی له‌وه‌شكرد، لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ناو یه‌كێتی له ململانێی خۆیاندا "هه‌ولێر و پارتیان تێوه‌گلاندووه".
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، "ئه‌و فه‌وزا و قه‌یرانه سیاسییه و هاشوهووش و به‌لاڕێدابردنه‌ی درووست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی هاوكار جاف دێزه‌به‌ده‌رخۆنه بكرێت".
گوتیشی: "به‌شێك له هۆكاری كێشه‌كان، كه درووست ده‌كرێن بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تۆمه‌تی بۆ درووست ده‌كرێت و رێگری له چاكسازی ئه‌كرێت بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و دۆسیه‌یه".
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێكی زیاتر
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رووداوی تیرۆركردنی هاوكار جاف، به سه‌ره‌تایه‌كی دیكه‌ی ناكۆكییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌قه‌ڵه‌مدا.
هه‌ورامی له باره‌یه‌وه گوتی: "به‌داخه‌وه پێش رووداوی تیرۆری هاوكار جاف، هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی زۆر له په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌و رووداوه، به‌داخه‌وه به‌شێك له برایانی یه‌كێتی خۆیان زۆر سه‌غڵه‌ت كردووه، زۆر كێشه درووست ده‌كه‌ن. زۆر بابه‌تی سیاسی ده‌وروژێنن و زۆر ئاڵنگاری بۆ حكومه‌تی هه‌رێم درووست ده‌كه‌ن. بۆ په‌رده‌پۆش كردنی ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه".
گوتیشی: "ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به حزبه‌وه نییه، ئه‌مه رووداوێكی تیرۆریستییه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فافیان كردووه. ئه‌و كێشانه‌ی درووست ده‌كرێن، ته‌نیا بۆ په‌رده‌پۆشكردن و به‌لاڕێدابردنی ئه‌و پرسه‌یه".
جه‌ختیكرده‌وه، "ده‌بێت دادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حكومه‌ت كاری خۆیان بكه‌ن. پێویسته ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه نه‌شێوێندرێت و له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆی بڕوات".
ره‌خنه‌یشی له سیاسه‌تی تێكه‌ڵكردنی دۆسییه‌كان گرت و گوتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ئه‌م بابه‌ته ئه‌منیانه له په‌یوه‌ندی لایه‌نه سیاسییه‌كان جیابكرێته‌وه".
گوتیشی: "ناكرێت حكومه‌ت چاكسازی بكات، كۆسپی بۆ درووست بكرێت، ناكرێت له به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌ت نه‌توانێت كارنامه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات. پێویسته هه‌موومان پشتیوان بین بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی".
هه‌شتی ته‌مموز
رۆژی (8ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021)، له رێی به‌كارهێنانی هێزی ئه‌منییه‌وه، مشتومڕی نێوان هاوسه‌رۆكه‌كانی پێشووی یه‌كێتی یه‌كلا كرایه‌وه و لاهور شێخ جه‌نگی تاڵه‌بانی، به‌ركه‌نار كرا و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌ك بڕیاربه‌ده‌ستی یه‌كه‌می یه‌كێتی خۆی ناساند و كۆتایی به‌و سیستمه هاوسه‌رۆكییه هێنا، كه له دوایه‌مین كۆنگره‌ی خۆیدا یه‌كێتی بڕیاری لێدابوو.
پێشتر و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی هاوسه‌رۆكه‌كاندا، ئاسانتر به‌رپرسی یه‌كه‌م له نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهات و رێگری له چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ون ده‌كرا و به‌شێكی یه‌كێتی خۆی له كێشه‌كان بێبه‌ری ده‌كرد.
هێمن هه‌ورامی بڕوای وایه پارتی هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كاندا سیاسه‌تی نه‌كردووه، به‌ڵكو ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ كیانێكی سیاسی وه‌ك حزبدا كه یه‌كێتییه رێككه‌وتنی سیاسی هه‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌خسی درووست ناكه‌ین، رێككه‌وتنی سیاسیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه. ئێستاش پابه‌ندین به هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان".
گوتیشیی: "ئه‌و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌ی پێش هه‌شتی ته‌مموز هه‌بوو، ده‌وترا هۆكاره‌كه‌ی كه‌سێك و تاقمێكه، ئه‌مه نه‌مێنێت كۆسپه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، ده‌ركه‌وت نه‌ك ئه‌مانه چاره‌سه‌ر نه‌كران، به‌ڵكو ئاسته‌نگ و كێشه‌كان ئه‌گه‌ر زیادیان نه‌كردبێت، كه‌میان نه‌كردووه".
هه‌ورامی ره‌تیكرده‌وه، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌سیی هه‌بێت و گوتی: "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كۆی یه‌كێتییه. دوو شه‌ریكی هاوبه‌شین، ده‌بێت په‌یوه‌ندیمان له‌سه‌ر رێككه‌وتن بێت".
به پێداگرییه‌وه، هێمن هه‌ورامی گوتیشی: "پێویسته ئه‌و كێشانه‌ی بۆ حكومه‌ت درووست ده‌كرێن له لایه‌ن به‌شێك له برایانی به‌ڕێزی یه‌كێتییه‌وه كۆتایی پێبێت".
یه‌كێتی شه‌ریك بووه
پارتی براوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، له كۆی 111 كورسی په‌رله‌مان 45 كورسی به‌ده‌ستهێنا، پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت كاتێكی زۆری برد، نزیكه‌ی ساڵێك چه‌ندین گه‌ڕی دانووستان و گفتوگۆ توانرا له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتییدا، پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌كه بخرێته‌ڕێ.
هێمن هه‌ورامی باسی له‌وه‌كرد، رۆژی (4ـی ئازار/ مارسی 2019)، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، له یه‌كێتی، رێككه‌وتنی به‌شداریكردنی یه‌كێتییان له كابینه‌ی نۆیه‌م واژوو كرد.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ردوو حزب پابه‌ندن به به پشتیوانیكردن له پرۆسه‌ی چاكسازی و كاركردن له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان به بێ جیاوازی.
هێمن هه‌ورامی پرسیارێكی هێنایه پێشه‌وه و گوتی: "پێویسته بپرسین، ئایا حكومه‌ت توانیویه‌تی له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی جێی نفووزی یه‌كێتین، كارنامه‌كه‌ی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات؟".
هاوبه‌شی یه‌كێتی له بڕیاره‌كاندا
به گوێره‌ی وته‌كانی هێمن هه‌ورامی، له ماوه‌ی كاركردنیدا له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له (10ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2019)دا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران 97 كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، 181 بڕیار له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دراون، 26 پڕۆژه یاسای بۆ په‌رله‌مانی ناردووه و له سه‌رجه‌میاندا "یه‌كێتی به‌شدار بووه و هیچ كام له‌و بڕیار و پڕۆژانه به زۆرینه و كه‌مینه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه و به كۆده‌نگی ده‌ركراون". وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتی.
هێمن هه‌ورامی باسی له په‌رله‌مانیش كرد، به‌و پێیه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه، گوتی: "له په‌رله‌مان 51 یاسا و بڕیار ده‌رچووه، هه‌مووی به ته‌وافق بووه".
یه‌كێتی زیاتر له پشكی خۆی پێدراوه
هێمن هه‌ورامی، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، باسی له به‌ركه‌وته‌ی پۆسته‌كانی یه‌كێتی كرد.
پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی به گوێره‌ی به‌ركه‌وته‌ی خۆی و به پێوه‌ری كورسی و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پۆستی له حكومه‌ت به‌ركه‌وێت، به‌ڵام وه‌ك هێمن هه‌ورامی روونیكرده‌وه، ئێستا یه‌كێتی زیاتر له به‌ركه‌وته‌ی خۆی، پشكی پێدراوه.
هه‌ورامی زیاتر روونیكرده‌وه، له كابینه‌ی هه‌شتدا یه‌كێتی 5 بریكاری وه‌زیری هه‌بوو، به‌ڵام له كابینه‌ی نۆیه‌م له‌م كابینه ده‌بوایه 6یان هه‌بوو، ئێستا 8 بریكاری هه‌یه، سه‌باره‌ت به راوێژكاره‌كان له كابینه‌ی هه‌شتدا یه‌كێتی 14 راوێژكاری هه‌بوو، به‌ڵام له كابینه‌ی نۆیه‌م، 16 راوێژكاری به‌رده‌كه‌وت، كه‌چی ئێستا 18 پێدراوه.
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ژماره‌ی زیاتری له باره‌ی پشكی یه‌كێتی له حكومه‌ت خسته‌ڕوو و گوتیشی: "له كابینه‌ی هه‌شتدا له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كاندا، یه‌كێتی 49 به‌ڕێوبه‌ری گشتیی هه‌بووه، به‌ڵام له كابینه‌ی نۆیه‌مدا، هه‌رچه‌نده 34 به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌رده‌كه‌وت، كه‌چی ئێستا 49 به‌ڕێوبه‌ری گشتیی پێدراوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به جێگره‌كه‌ی داوه، له كابینه‌كانی پێشوو نه‌یبووه".
هه‌روه‌ها گوتی: جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت، مه‌سرور بارزانی، پێی وتوون من ده‌مه‌وێت سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بم و جه‌نابیشت، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان به".
له باره‌ی ره‌وشی ئێستای حكومه‌تیشه‌وه گوتی: "ده‌توانم بڵێم ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حكومه‌ت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له زۆنی ژێر ده‌سه‌ڵاتی برایانی یه‌كێتی وه‌ك پێویست پیاده نه‌كراون و بڕیاره‌كان جێبه‌جێ نه‌كراون".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌وام ناكات
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌گه‌رچی به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، هاوبه‌شی راسته‌قینه‌یه له ئیداره‌دانی حكومه‌تدا، و وه‌ك هێمن هه‌ورامی باسیكرد، ده‌سه‌ڵاتی زیاتری له كابینه‌كانی پێشووتر پێبه‌خشراوه، به‌ڵام ئێستا به هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه ده‌وام ناكات.
هێمن هه‌ورامی قسه‌ی له باره‌ی ده‌وام نه‌كردنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه كرد و گوتی: "هیچ شتێك نییه بیانوو بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وامی حكومه‌ت نه‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌یه ده‌بێت له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باس بكرێت و هیچ كێشه‌یه‌ك بێ چاره‌سه‌ر نیه".
مووچه‌یان نه‌بڕاوه
سه‌باره‌ت به بڕینی بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستنی ده‌زگای دژه‌تیرۆری یه‌كێتی، هێمن هه‌ورامی روونیكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی، به گوێره‌ی ده‌قه یاساییه‌كان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌ر ئۆرگانێكی لێی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه یان پابه‌ندی بڕیاره‌كانی نه‌بێت و سه‌رپێچی بكات، بودجه‌ی به‌گه‌ڕخستنی رابگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی یاسایی خۆی، به‌ڵام مووچه‌ی هیچ كارمه‌ندێك نه‌بڕاوه.
سلێمانی
سه‌باره‌ت به ره‌وشی سلێمانی و ئه‌و ناسه‌قامگیرییه ئه‌منی و سیاسی و ئابوورییه‌ی له‌وێ هه‌یه، هێمن هه‌ورامی گوتی: "ئێستا بێزاره له‌و حوكمڕانی و بێ سه‌روبه‌رییه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌ڵام ئێمه نه‌مانویستووه وه‌به‌رهێنانی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه بكه‌ین".
به‌شێك له كاربه‌ده‌سته حزبی و كادیره‌كانی یه‌كێتی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، گوایه گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر سلێمانی، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه هێمن هه‌ورامی به ته‌واوی ره‌تیكرده‌وه و له رێگه‌ی ژماره و داتاكانه‌وه گوتی: "ئه‌و فه‌وزایه‌ی له سلێمانی هه‌یه، خودی ئه‌و گه‌مارۆیه‌یه باسی ده‌كه‌ن و ئه‌وه رێگره له چاكسازی".
گوتیشی: به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی دارایی له كابینه‌ی نۆیه‌مدا كۆی گشتیی پاره‌ی خه‌رجكراو، 40 ترلیۆن دیناره، له‌و بڕه 16 ترلیۆن دیناری به ته‌نیا بۆ سلێمانی خه‌رج كراوه، له كاتێكدا داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی له سنووری سلێمانی ته‌نیا 7 ترلیۆن دینار بووه، واته حكومه‌ت 9 ترلیۆن دیناری له پاره‌ی حكومه‌ت بۆ سلێمانی خه‌رج كردووه".
گوتیشی: "236 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌م كابینه‌یه‌دا جێبه‌جێكراون، 82 پڕۆژه‌یان ته‌رخانكراون بۆ سلێمانی و جێبه‌جێشكراون".
مووچه‌ی سلێمانی
مانگانه به هۆی كۆنه‌كردنه‌وه‌ی داهات و دیارنه‌مانی به‌شێك له داهاتی ناوخۆیی سنووری سلێمانییه‌وه، كورتهێنان له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران درووست ده‌بێت و به‌شێك له یه‌كێتی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ حكومه‌ت راده‌كێشن.
له‌و باره‌یه‌وه هێمن هه‌ورامی گوتی: "كۆی گشتیی حكومه‌ت پێویستی به 911 ملیار دینار هه‌یه بۆ مووچه، له‌و بڕه 438 ملیار دیناری ته‌نیا بۆ مووچه‌ی سنووری سلێمانییه، 365 ملیار دیناری مووچه‌ی سلێمانی له پاره‌ی نه‌وت ده‌درێت، رێككه‌وتن كراوه، كورتهێنانی مووچه له داهاتی ناوخۆ بدرێت، ئه‌وه‌ی كۆی كه‌نه‌وه 73 ملیار دیناریان له‌سه‌ره، به‌ڵام نایكه‌ن. بۆ پڕكردنه‌وه‌ی مووچه".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، پێش هه‌شتی ته‌مموز ده‌یانوت كه‌سێك و تاقمێك رێگره، به‌ڵام ئێستا كۆكردنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجكردنی له ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه، له كۆبوونه‌وه‌ی 1ی 7ی 2021، ده‌سه‌ڵاتی كۆكردنه‌وه و خه‌رجی دراوه‌ته جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی به‌دواداچوون له گومرگه‌كان دراوه‌ته جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت. كۆمپانیای دیلۆت چێكی هه‌موو ژماره‌كان ده‌كات".
قاچاغی سنووره‌كان یان شه‌ڕی ناوخۆ
له ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌ولێر و دهۆك، %68ی داهات كۆده‌كرێته‌وه، به‌ڵام سلێمانی ته‌نیا %32 داهاتی ده‌روازه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. وه‌ك هێمن هه‌ورامی باسیكرد، "سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای چاكسازی ده‌كرد بۆ زیادكردنی داهات و رێگری له قاچاغچێتی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیار درا هێزێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه پێكبهێنرێت و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بێت، به‌ڵام له لایه‌ن به‌شێك له یه‌كێتییه‌وه به تیمی ئێمه وتراوه ئه‌و هێزه ناتوانێت بچێته ده‌روازه‌كانی سنووری سلێمانی و ئه‌گه‌ر بچن شه‌ڕی ناوخۆ درووست ده‌بێت".
هێمن هه‌ورامی نه‌یشارده‌وه، ته‌نانه‌ت له دوای تیرۆركردنی هاوكار جاف، "به ره‌سمی به پارتی وتراوه، ئه‌گه‌ر دانپێدانان بڵاوبێته‌وه شه‌ڕی ناوخۆ درووست ده‌بێت".
گوتیشی: ئێستاش باشترین رێگه بۆ رێگرتن له قاچاخچێتی بڕیاری 87ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه بۆ درووستكردنی هێزی هاوبه‌ش و با ئه‌و هێزه كۆنترۆڵی ده‌روازه سنوورییه‌كان بكات.
چاكسازی ریشه‌یی و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان
سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وت، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باسیكرد، "500 ملیۆن دۆلار ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی و سه‌رجه‌می ته‌رخانكراوه بۆ مووچه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حكومه‌ت پێویستی به 620 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ مووچه و ئه‌وه‌ی كورتهێنانه له داهاتی نانه‌وتی دابین ده‌كرێت".
گوتیشی: "جه‌نابی كاك مه‌سرور بارزانی كۆمه‌ڵێك چاكسازی ریشه‌یی كرد و خه‌رجی حكومه‌تی له 240 ملیۆن دۆلاره‌وه كه‌مكرده‌وه بۆ 60 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها داهاتی نه‌وت، كه پێشتر 23 له سه‌دی ده‌هاته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی، ئێستا 43 له سه‌دی ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی و كۆكردنه‌وه‌ی باج و رسوماتی رێكخسته‌وه و به بێ ئه‌وه‌ی هیچ باجێك زیاد بكرێت، داهاتی رێكخسته‌وه".
دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر چاكسازییه‌كانی مه‌سرور بارزانی نه‌بوایه ئێستا شتێك نه‌مابوو به ناوی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان".
گوتیشی: "ئێمه باوه‌ڕمان به‌كاری پێكه‌وه‌یی هه‌یه، باوه‌ڕمان به برا گه‌وره و برابچووكی نییه، له به‌رده‌م چاكسازی وه‌ك یه‌كین، ده‌بێت به‌رپرسیارێتیش وه‌ربگیرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه شه‌فافیه‌ت له داهاتی ناوخۆیی سلێمانی نییه".
پارتی ئاماده‌یه
په‌رله‌مانی كوردستان، به هۆی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه، ته‌مه‌نی خۆی درێژ كرده‌وه، هه‌ڵبژاردنی گشتیی هه‌رێمی كوردستان دواخرا بۆ ساڵی داهاتوو.
پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بریتین له هه‌مواری یاسای كۆمیسیۆن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، زه‌مینه‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هیچ كام له‌و هه‌نگاوانه نه‌نراون.
هێمن هه‌ورامی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، ته‌نیا پارتی بێ‌باك بووه له چوونه ناو هه‌ڵبژاردنێكی نوێوه، چونكه وه‌ك خۆی گوتی: دوای هه‌ڵبژاردنی مانگی 10ی 2021ی عێراق ته‌نیا پارتی و نه‌وه‌ی نوێ ده‌نگیان باش هێنابوو، ئه‌وانی دیكه بیانوویان گرت به یاسای هه‌ڵبژاردن.
گوتیشی: "ئێمه ئێستا ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن، با كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، كه پێكهاته‌ی زۆرینه پارتیش نییه، كارا بكرێته‌وه، تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراق بهێنن، هه‌ر شتێك بۆ شه‌فافیه‌ت پێویسته بهێنرێت، یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه و له سێ هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاسته‌نگه یاساییه‌كانی نه‌مێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو یاساكه‌ش هه‌موار بكرێته‌وه و له 1ی ئازاردا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیار بكات".
كۆرمۆر
له باره‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆره‌وه، هێمن هه‌ورامی گوتی: "به‌داخه‌وه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه داوای پشك ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ژێرخانی ئابوورییه‌وه هه‌یه، نه‌وت و غازی هه‌رێم موڵكی هه‌رێمه".
گوتیشی: هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم %94 ـی له هه‌ولێر و دهۆكه‌وه دێت، ئه‌گه‌ر غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با دابین بكه‌ین، 1250 مێگاواتی دیكه به‌رهه‌می كاره‌با زیاد ده‌بێت، ئه‌و رێگرییانه‌ی ده‌یكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی غاز نه‌گاته وێستگه‌كان مانگانه زیانی 90 ملیۆن دۆلار له حكومه‌ت ده‌دات".
له كۆتایی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌یدا، هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دووپاتیكرده‌وه، پارتی بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌رگای كراوه‌یه، به‌ڵام رووبه‌ڕووی هه‌موو چه‌واشه‌كارییه‌ك ده‌بێته‌وه.