له زاخۆ ژنێك به ده‌ستی براكه‌ی كوژرا
K24 – زاخۆ:
له زاخۆ ژنێك به ده‌ستی براكه‌ی ده‌كوژرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆش روونكردنه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5ـی تشرینی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: كاتژمێر 7:00ـی ئه‌مشه‌و، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی زاخۆ، ژنێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵی به‌ناوی (ا.ر.ت) له رێگه‌ی چه‌كی ده‌مانچه‌وه، به ده‌ستی براكه‌ی كوژرا.
پۆلیسی زاخۆ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پۆلیس به‌په‌له گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و توانی ناسنامه‌ی بكوژ ئاشكرابكات كه ده‌كاته برای تاوانلێكرا و به‌ناوی (م.ر.ت).
ئاماژه به‌وه‌شكرا، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی تاوانه‌كه ده‌ستیپێكرد، به گوێره‌ی مادده‌ی 405، دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ بكوژ ده‌ركرد.