سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سەنعان قەساب ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سەنعان قەساب ئاغا ده‌كات به‌هۆی كۆچی دوایی هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (6ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراسته‌ی سەنعان قەساب ئاغا كرد، به‌هۆی كۆچی دوایی (فائیزە عەبدولجەبار)ـی هاوژینییه‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز كاك سەنعان قەساب ئاغا

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خاتوو (فائیزە عەبدولجەبار)مان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم رۆحی هاوژینی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

‎انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

6ی كانوونی یەكەمی 2022

Fly Erbil Advertisment