پلاسخارت ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سیستانی ده‌خاته‌ڕوو

K24 - هه‌ولێر:
جێنین هێنیس پلاسخارت رایده‌گه‌یێنێت، عه‌لی سیستانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا جه‌ختی له پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێو هەموو پێکهاتەکانی عێراق كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، له نه‌جه‌ف، میگێل ئەنجێل مۆراتینۆس، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێنین هێنیس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه پلاسخارت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق هیچ بابه‌تێكی سیاسی‌یان تاووتوێ نه‌كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان لە گرنگی حیکمەت و بینایی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق و پشتیوانی ناوبراو بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێو پێكهاته‌كانی عێراقدا كردووه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه نووسینگەی عه‌لی سیستانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سیستانی لە میگێل ئەنجێل مۆراتینۆس، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێنین هێنیس پلاسخارت كۆبووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی شوێنە ئاینییەکان كراوه‌ته‌وه دوای هێرشکردنە سەریان لە چه‌ند شوێنێكی جیاوازی جیهان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا.
نووسینگه‌ی سیستانی ده‌شڵێت، لە میانی دیدارەکەدا سیستانی جەختی له گرنگی هەوڵی هاوبەش لە بەرەوپێشبردنی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانە و رەتکردنەوەی تووندوتیژی، رق و کینە و دامەزراندنی بەهاکانی هاوئاهەنگی لەسەر بنەمای گرنگیدان بە مافەکان و رێزگرتن لە یەکتر لەنێوان لایەنگرانی ئایینە جیاوازەکان كردووه‌ته‌وه.
ساڵێک لەمەوبەر و لە هەمان رێككه‌وت، 7 كانوونی یه‌كه‌می 2021، پلاسخارت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە چەقبەستووەکانی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت سەردانی سیستانی کرد.
عه‌لی سیستانی وەک گەورە مەرجەعی باڵای شیعەکان رۆڵی هەیە لە یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی نێوان پێکهاتە و سیاسییەکانی عێراق، بۆیە جگە لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق، نوێنەری وڵاتان بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە هەستیارەکانی عێراق گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن.