باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له‌باره‌ی كوده‌تاكه‌ی ئه‌ڵمانیا هاته‌ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یێنێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ هیچ گرووپێك له‌ناوخۆیی ئه‌ڵمانیادا نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی (ئه‌ی ئێف پی) له زاری باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له ئه‌ڵمانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه‌كه ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ هیچ گرووپێكی تیرۆرستی و نایاسایی له‌نێوخۆی ئه‌ڵمانیادا هه‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دەسەلاتدارانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا بەبەشداری 3 هەزار ئەفسەری پۆلیس لە 11 هەرێمی جیاوازی ئەڵمانیا 25 ئەندامی ئەو گروپە "توندڕەوەیان" دەستگیرکردووە.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، 24 ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه ناسنامه‌یان ئه‌ڵمانییه و رووسییهكیشیان له‌گه‌ڵ بووه.
وه‌زیری دادی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ده‌ستگیركراوه‌كان سه‌ر به گرووپێكی راستره‌وی وڵاته‌كه‌ن به‌ناوی (بزووتنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی رایخ).
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گرووپه‌كه ئامانجییه‌تی، حكومه‌تی ئێستای ئه‌ڵمانیا بگۆڕێت و حكومه‌تێكی نوێ دابمه‌زرێنێت له‌سه‌ر ئایدلۆژیای خۆی.
به‌پێی گوته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌ندامانی گرووپه‌كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه به‌پێی ئایدلۆژیای خۆیان.