گۆڤاری تایمز: زێلینسکی وەك کەسایەتی ساڵ دیاری‌کرا
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری تایمزی ئەمه‌ریکی، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیای وەك کەسایەتی ساڵ دەستنیشانکرد.
سەرنووسەری گۆڤارەکە ئاشکرایکرد، بەهۆی متمانەی تەواوی بە وڵاتەکەی و بەرەنگاربوونەوەی سوپای رووسیا، هەروەها مانەوەی لە کیێڤ، گۆڤارەکە بڕیاریدا سەرۆکی ئۆکرانیا وەك کەسایەتی ساڵ دەستنیشان بکات.
لە سەرەتای جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، رۆژانەوە ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی گوتاری بڵاوکردووەتەوە و چەندین جار سەردانی بەرەکانی پێشەوەی جەنگی کردووە، لەلایەن سەرکردەکانی وڵاتانی رۆژئاواش پاڵپشتی لێکراوە.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌ویكرد، دواتر مۆسكۆ شه‌ڕه‌كه‌ی به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته گواسته‌وه.
ئەو هێرشەی رووسیا بووه هۆی ئاواره‌بوونی میلیۆنان كه‌س و وێرانبوونی به‌شێكی زۆری خاكی ئه‌م وڵاته.