سه‌رۆكی هه‌نگاریا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
وابڕیاره سبه‌ی هه‌ینی، سه‌رۆكی هه‌نگاریا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ماڵپه‌ڕی ده‌یلی نیوزی هه‌نگاریا بڵاویكردووه‌ته‌وه، سبه‌ی هه‌ینی (9ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، كاتالین نۆڤاك، سه‌رۆكی هه‌نگاریا سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌شیدا، سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌و پرۆژه مرۆییانه به‌سه‌رده‌كاته‌وه كه بە سەرپەرشتی پرۆگرامی یارمەتی هەنگاریا جێبەجێدەکرێن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌دا، كاتالین نۆڤاك، سه‌رۆكی هه‌نگاریا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌نگاریا، به‌دووه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی وڵاتانی جیهان داده‌نرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا.
كاتالین نۆڤاك، له (10ـی ئایار/مایسی 2022) وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت له مێژووی ئه‌و وڵاته، به سه‌رۆكی هه‌نگاریا هه‌ڵبژێردرا و بوو به گه‌نجترین سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كه 44 ساڵه.