سەرۆکی پەرلەمان جەخت لە پێكه‌وه‌ژیانی نێوان نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان دەکاتەوە

K24 – هەولێر
رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئه‌م بۆنه‌یه به ده‌رفه‌تێكی گونجاو ده‌زانین، كه تێیدا گوزارشت له روانگه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
لە پەیامی سەرۆکی پەرلەمان هاتووە: "10ی دیسێمبه‌ر، رۆژی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، له رۆژژمێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا یه‌كێكه له‌و بۆنه جیهانییانه‌ی كه به گرنگییه‌كی زۆره‌وه جه‌خت له بنه‌ما و پره‌نسیپه باڵاكانی رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ كراوه‌ته‌وه، ئه‌م بۆنه‌یه به ده‌رفه‌تێكی گونجاو ده‌زانین كه تێیدا گوزارشت له روانگه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی، ئاشتی و ئازادی".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا نووسیویەتی: "له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له گه‌شه‌پێدانی زیاتری چه‌مكه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی مافی نه‌ته‌وه، ئاین، ره‌گه‌ز و زمانه جیاوازه‌كان، هه‌روه‌ها پاراستن و پشتیوانیكردنی داخوازیی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان. دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانمان له حكومه‌ت، رێكخراو و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره نێوخۆیی و جیهانییه‌كانی بواری پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌وڵه‌كانمان چڕتر بكه‌ینه‌وه بۆ داكۆكیكردن و پاراستنی ئه‌و به‌ها مرۆییانە و قووڵكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ته‌بایی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كلتووری رقلێبوونه‌وه".