سه‌رۆكی هه‌نگاریا: به كردار هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
تلسقۆف كچی هەنگاریایە

K24 – هه‌ولێر:
كاتالین نۆڤاك، سه‌رۆكی هه‌نگاریا، دوو رۆژی پڕ له چالاكی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێكرد و ئه‌مڕۆ له لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێخرا و دوای ماڵئاوایی له زنجیره‌یه‌ك تویتدا ستایشی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
.jpeg)
نۆڤاك، دووه‌م سه‌رۆكی وڵاتێكی ئه‌وروپاییه، دوای سه‌ردانی سه‌رۆكه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی كردبێت.
دوێنێ هه‌ینی (9ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022) نۆڤاك، به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌ند وه‌ك خۆی باسیكردووه، پێشبینی نه‌كردبوو، ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتن و پێكه‌وه‌ژیان و ئارامییه ببینێت و به‌ر له سه‌ردانه‌كه نیگه‌رانی هه‌بووه له باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 باسیكرد.
دوای به‌جێهێشتنی هه‌رێمی كوردستان، له رێی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، كاتالین نۆڤاك، زنجیره‌یه‌ك تویتی سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له تویتێكیاندا نۆڤاك نووسیویه‌تی: "ئێمەی هەنگاری گەلی کردارین. لەهەرشوێنێک پێویست بێت ئێمە لەوێین. شانازی دەکەین بەکردنەوەی قوتابخانەی نێودەوڵەتی مێلسۆ لە هەولێر. مێلسۆ واتە رووناکی."
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ژنانی ئێزدی، سەرۆکی هەنگاریا نووسیویه‌تی: "لە هەولێر کاتێک چاوم بە ژنانی ئێزیدی کەوت، دڵم ژانی کرد، لەهەمانکاتدا دڵخۆشبووم، کە بینینم ژنان رۆڵیان هەیە و سەرکردەن".
وێڕای كۆبوونه‌وه ره‌سمییه‌كان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگاریا و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت، سه‌رۆكی هه‌نگاریا سه‌ردانی شارۆچكه‌ی تلسقۆفی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئه‌و وێرانكارییه ببینێت، كه له 2014دا داعش به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یدا هێناوه.
له‌و باره‌یه‌وه كاتالین نۆڤاك نووسیویه‌تی: "لە تلسقۆف تۆقاندن و بەربەریەتی داعشم بینی. ژمارەیەک باڵەخانە و کەنیسە دەبوو بنیاتبنرێنەوە، هەنگاریا رۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە لە بنیاتنانەوەیان. وەک نیشاندانی رێزێک بۆ هەنگاریا خەڵکی ناوچەکە دەڵێن، تلسقۆف كچی هەنگاریایە".
له تویتێكی دیكه‌یدا، سه‌رۆكی هه‌نگاریا، نووسیویه‌تی: پێش کریسمس سەربازەکانی وڵاتەکەمانم لە عێراق بەسەرکردەوە. هێزەکانی هەنگاریا نەک تەنیا شەڕ دژی دوژمنە هاوبەشەکەمان، کە تیرۆریزمی نێودەوڵەتییە دەکەن، بەڵکو شەڕ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە عێراق دەکەن.