سوودانی ستایشی هێزەکانی پێشمەرگەی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش کرد
K24 - هەولێر:
بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر داعشدا، بە بەشداری محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو، کە فەرماندەیی گشتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئامادەیکردبوو.
لە رێوڕەسمەکەدا، نوێنەری بەشێک لە بنەماڵەی شەهیدانی هێزەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ بەشێک لە بنەماڵەی شەهیدانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئامادەیبوون، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ستایشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراقی کرد، لە رووبەڕووی تیرۆریستان، کە توانیان بەسەریاندا سەربکەون.
هەروەها رایگەیاند، ئەم سەرکەوتنە بە ئازایەتی و بە خوێنی شەهید و بریندارەکان تۆمارکراوە.
هەر لە رێوڕەسمەکەدا، سوودانی بەڵێنیدا، داواکارییەکانی کەسوکاری قوربانیان جێبەجێبکات.
رۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی 2014 ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش له خاكی سووریاوه دزه‌یانكرده ناو خاكی عێراق و له میانی سێ رۆژدا و به‌دیاریكراوی له نۆی حوزه‌یران هێرشیانكرده سه‌ر شاری موسڵ و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
كۆنترۆڵكردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه دوای ئه‌وه‌هات، كه هه‌زاران سه‌ربازی سوپای عیراق بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵاتن و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان بۆ رێكخراوه‌كه جێهێشت، بووه هۆی به‌هێزبوونی توانای سه‌ربازی داعش و جوڵه سه‌ربازییه‌كانی خۆی ده‌ستپێكرد و پێگه‌ی خۆی له عێراق و به‌تایبه‌ت له شاری موسڵ به‌هێزكرد.
ئیداره‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما به‌په‌له هاته سه‌ر هێڵ و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به به‌شداریی 22 وڵات پێكهێنرا و هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر رێكخراوه‌كه ده‌ستپێكرد و هێرشی پێچه‌وانه دژبه رێكخراوه‌كه بۆ وه‌ستانی هێرشه‌كانی و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتبوو، ده‌ستیپێكرد.