داعش هێرشیكرده‌ سەر ناوچەیەكی سه‌ر به‌ پارێزگای سەڵاحەددین

هێرشێكی چەكداری كرایە سەر ناوچەیەكی پارێزگای سەڵاحەددین
هێرشێكی چەكداری كرایە سەر ناوچەیەكی پارێزگای سەڵاحەددین

k24 - كەركووك:

لە شارەدێی تول ئەلباج سەر بە شارۆچكەی شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەددین، چەكدارانی داعش هێرشیانكرده‌ سەر باخی هاوڵاتییەك بەناوی سوهەیل نەجم شەمەری و رووبەڕووبوونەوەی سەخت روویداوە.

سەبارەت بە رووداوەكە، كاوە شێخابی راوێژكاری پارێزگاری سڵاحەددین بۆ كاروباری ئاسایش و سەربازی، بە كوردستان 24ـی راگەیاند، هێرشكاران چەكداری داعش بوونە و ژمارەیان پێنج كەس بووە و بۆ كوشتنی هاووڵاتییەك هاتوون كە باخێكی لە سنوورەكە هەیە، دوای ئاگاداربوونه‌وه‌یان شەڕی سەخت روویداوە و خەڵكی سنوورەكەش بەهانای ئەو هاووڵاتییەوە هاتوون، سەره‌نجام هەر پێنج چەكدارەكەی داعش كوژراون و هاووڵاتییەكەش بەناوی سوهەیل لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا بە گولـله‌ی ئاربی جی كوژراوە.

گوتیشی: "ئێستا هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی ناوچەكەیانداوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە".  

Fly Erbil Advertisment