ئه‌ردۆغان خواستی بۆ خۆپاڵاوتنهوه ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به خۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌تێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا دا و رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه ئاڵاكه ده‌ده‌مه ده‌ست گه‌نجان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (10ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، سه‌رۆكی توركیا، له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی سامسۆن له باكووری توركیا، له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "به‌و پشتیوانییه‌ی بۆ دواجار له گه‌له‌كه‌مانی داوا ده‌كه‌ین له 2023دا، كار بۆ بنیاتنانه‌ی سه‌ده‌ی توركیا ده‌كه‌ین"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خۆپاڵاوتنهوهی بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی 2023دا سه‌ركه‌وێت.
گوتیشی: ئێمه ئه‌و ئاڵا پیرۆزه له داهاتوودا راده‌ستی گه‌نجان ده‌كه‌ین.
بڕیاره له توركیا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2023 به‌ڕێوه‌بچن. ئه‌ردۆغان هیوا خوازه جارێكی دیكه حزبه‌كه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ئه‌ردۆغاندا، هه‌ڵكشانی رێژه‌ی هه‌ڵاوسانه له وڵاته‌كه‌دا بۆ %84.4.
له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، سه‌رۆكی توركیا خواستی ئه‌وه‌ی ده‌ربڕی، كه ده‌یه‌وێت ده‌ستوورێكی نوێی دیموكراتی و ساده و خاوه‌ن روانگه بۆ توركیا دابنێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس