كابول.. بەهۆی هێرشێکی چه‌كداری سێ كه‌س کوژران
K24 – هه‌ولێر:
بەهۆی هێرشێک بۆسەر هۆتێلێکی چینییەکان لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، سێ چەکدار کوژران، 18 کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، ئەمڕۆ (دووشه‌ممه 12ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ژمارەیەک چەکدار هێرشیانکردووەتە سەر هۆتێلێک لە کابولی پایتەختی ئه‌فغانستان، بەهۆیەوە سێ چەکدار کوژران و 18 کەسیش برینداربوون.
حکومەتی ئەفغانستان راشیگەیاند، ئەو هوتێلەی هێرشیکراوەتەسەر، کۆمەڵێک بزنسمان و هاووڵاتی چینی تێدابووە.
پێشتریش له 5ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناو مزگه‌وتێكی كابول روویدا، كه نزیك بوو له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان بووه هۆی كوژرانی ده‌یان و برینداربوونی سه‌دان كه‌س.