مۆسكۆ: هه‌وڵده‌ده‌ین توركیا رازی بكه‌ین هێرشی زه‌مینی نه‌كات
K24 – هه‌ولێر:
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، رایگه‌یاند، مۆسكۆ له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره رازی بكات، هێرشی زه‌مینی نه‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا، له‌و رووه‌شه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستهاتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، بۆ‌گدانۆڤ، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامن. هه‌ندێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستهاتوون، ئێمه به‌رده‌وامیش ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره بگاته ئه‌و بڕوایه‌ی هێرشی زه‌مینی نه‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا".
سوپای توركیا له رۆژی (20ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)ـه‌وه، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عێراق و سووریا ده‌ستپێكردووه.
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی سوپای توركیای به سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكردووه و ئه‌وه‌یشی نه‌شاردووه‌ته‌وه، هه‌ر به‌وه‌نده ناوه‌ستن و هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر باكووری سووریا ده‌ستپێده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: RT