حه‌شارگه‌كانی داعش له دیاله و سه‌ڵاحه‌د‌دین بۆردومان ده‌كرێن

K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق حه‌شارگه‌كانی داعشیان له دیاله و سه‌ڵاحه‌د‌دین كرده‌ئامانح و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریش كوژران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، فڕۆكه ئێف – 16ـه‌كان حه‌شارگه‌یه‌كی داعشیان له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په له دیاله كرده‌ئامانج و چوار چه‌كدار له‌ناو حه‌شارگه‌كه‌دا كوژران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق حه‌شارگه‌كانی داعشیان له ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین كرده‌ئامانج و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌لایه‌نی كه‌م 3سێ چه‌كدار كوژراون.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، هێرشه‌كان زۆر به وردی ئامانجه‌كانیان پێكاوه.
رۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی 2014 ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش له خاكی سووریاوه دزه‌یانكرده ناو خاكی عێراق و له میانی سێ رۆژدا و به‌دیاریكراوی له نۆی حوزه‌یران هێرشیانكرده سه‌ر شاری موسڵ و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
كۆنترۆڵكردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه دوای ئه‌وه‌هات، كه هه‌زاران سه‌ربازی سوپای عیراق بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵاتن و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان بۆ رێكخراوه‌كه جێهێشت، بووه هۆی به‌هێزبوونی توانای سه‌ربازی داعش و جوڵه سه‌ربازییه‌كانی خۆی ده‌ستپێكرد و پێگه‌ی خۆی له عێراق و به‌تایبه‌ت له شاری موسڵ به‌هێزكرد.
ئیداره‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما به‌په‌له هاته سه‌ر هێڵ و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به به‌شداریی 22 وڵات پێكهێنرا و هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر رێكخراوه‌كه ده‌ستپێكرد و هێرشی پێچه‌وانه دژبه رێكخراوه‌كه بۆ وه‌ستانی هێرشه‌كانی و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتبوو، ده‌ستیپێكرد.