بڕی 750 هه‌زار دۆلاری دیكه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی لالش ته‌رخانكرا
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر، بڕی 750 هه‌زار دۆلاری دیكه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگه‌ی لالشی ئێزدییه‌كان ته‌رخان كرد.
به ته‌رخانكردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه، کۆی گشتی کۆمەکی دارایی كونسوڵخانه‌كه بۆ نۆژەنکردنەوەی لالش گەیشته 2 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار.
له‌و باره‌یه‌وه، ئێرڤین ھیکس، کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند، "حکومەتی ئەمه‌ریکا پابەندە بە پاراستنی ئەو شوێنەوارانە، بۆ نوێکردنەوە و پاراستنی پەرستگای لالش 750 هەزار دۆلارمان تەرخان کردووە، کە ئەمەش پاڵپشتی دارایی ئەمه‌ریکا بۆ نوێکردنەوەی شوێنەوارەکە دەگەینێتە 2 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار.
هه‌روه‌ها گوتی: ئەم پشتیوانییە داراییانە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ نەوەی داهاتووی ئێزدییەکان، تاوەکو بتوانن ئایینەکەی خۆیان پەیڕەو بکەن و تێبگەن کە بیری توندڕەوی داعش هەرگیز ناتوانێت رێگرییان لێبکات، لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێزدییەکان زامنی مانەوەی ئەو شوێنە بۆ سەدەکانی داهاتوو دەکەین".





