بوومەلەرزە چەند ناوچەیەکی تورکیای هەژاند

K24 - هەولێر

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.3 پلە، قەزای بیگای سەربە پارێزگای چاناككاله‌ باكووری خۆرئاوای توركیای هەژاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری له‌ناكاو (AFAD)دا بڵاوکراونەتەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.3 پلە لە قەزای بیگای روویداوە.

ئاماژە بەوەیش کرا کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 7.22 کیلۆمەتر روویداوە.

لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکرایەوە کە هێزی بوومەلەرزەکە لە ئیستانبوڵ، باڵکئەسیر و بورسا هەستی پێ کراوە.

پارێزگاری چاناککالە، ئیلهامی ئاکتاش لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانەکان پێنەگەیشتووە و تیمەکانی (AFAD) سەرقاڵی کاری پشکنین و بەدواداچوونن لەو ناوچانەی بوومەلەرزەی لێ رووداوە.