سه‌رۆكی میسر گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی ئه‌مه‌ریكی – ئه‌فریقی گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی میسر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به به‌مه‌ستی به‌شداریكردن له لوتكه‌ی ئه‌مه‌ریكی – ئه‌فریقی كه بڕیاره له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا له واشنتن به‌ڕێوه‌بچێت گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی میسر، سیسی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی واشنتن تاوتوێده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له لوتكه‌كه‌دا كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هامه‌هه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌فریقا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ئاسایشی خوراك ده‌كرێت و ئاسانكاری بۆ یه‌كخستنی وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا له‌گه‌ڵ ئابووری جیهانی ده‌كرێت.
به‌ستنی ئه‌م لوتكه‌یه له كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه رێكخراوی یونیسێف بانگه‌وازێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریكردنی منداڵانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوی ناوبراو دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له پێویستییان به‌و بڕه پاره‌یه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی زیاتر له 52 ملیۆن و 700 هه‌زار منداڵ رزگاربكه‌ن، چونكه به‌گوته‌ی خۆی، نزیكه‌ی نیوه‌ی وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌ست قه‌یرانی خنكێنه‌ر و كاریگه‌ری ململانێكانه‌وه ده‌ناڵێنن و زۆرترین زیان و كاریگه‌ریش له‌سه‌ر منداڵانه و پێویستییه‌كی زۆریان به ده‌ستی هاریكارییه.