داوا ده‌كرێت په‌رله‌مان به یاسا كار بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی كوردیی بكات
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ڵۆ محه‌ممه‌د، هونه‌رمه‌ند و خاوه‌نی بیرۆكه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ناوی كوردیی بۆ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و شوێنه بازرگانییه‌كان، رایگه‌یاند، له پێناو پاراستنی ناسنامه‌ی نیشتمانیمان به پێویستم زانی، بیرۆكه‌یه‌كی له‌و جۆره بخه‌مه‌ڕوو.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی كوردستان24، هه‌ڵۆ محه‌ممه‌د باسی له بیرۆكه‌كه‌ی كرد و گوتیشی: ره‌وشێك درووست بووه، كه هه‌ست ده‌كرێت زمانی كوردیی په‌راوێز خراوه و داوا ده‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستان له رێگه‌ی یاسایه‌كه‌وه، كار بۆ ئه‌وه بكات ناو و مۆركی كوردیی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ شوێنه گشتیی و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و شوێنكاره‌كان.