کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ دەخاتەڕوو

بارانبارین - ئەرشیف
بارانبارین - ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان لە هەندێک ناوچە بارانبارین بەردەوام دەبێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە بارانی کەمی پچڕ پچڕ هەیە و لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای شارى سلێمانی و باکووری شاری کەرکووک ئەگەری کەمێک تاوە  باران و بروسکە هەیە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، رۆژی هەینی ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ ساماڵ دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  19 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک:  18 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 22 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  14 پلەى سیلیزى

سۆران:  13 پلەى سیلیزى