رەحمان غەریب: دەبێت میدیا رۆڵی ئەرێنی بگێڕێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە
"ئەم دۆخە پێویستی بە دەستپێشخەری کوردستان24 و میدیاکانی دیکەیە"

K24 - هەولێر
رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ لەمیانی رووماڵی تایبەتی کوردستان24 وەکو دەستپێشخەری لەپێناو گفتوگۆی لایەنەکان رایگەیاند، دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان پێویستی بە دەسپێشخەری کوردستان24 و دامەزراوەکانی دیکەی میدیاییە لەپێناو زەمینەسازی و دەبێت میدیا رۆڵی ئەرێنی بگێڕێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
گوتیشی: "لەکاتی قەیران و کێشەکاندا بەشێک لە میدیای سیاسی رۆڵێکی نەرێنی دەبینن، لەجیاتی خەڵکی میانڕەو بێننە سەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکان، بەردەوام بەدوای کەسانێک دەگەڕێن بەنزین بکەن بە ئاگرەکە، ئێمە لە بارودۆخێکداین مەترسی هەیە لەسەر ئەزموونی هەرێمی کوردستان نابێت ناکۆکییەکان قوڵبکرێنەوە، بەڵکو دەبێت میدیا هەڵوێستە ئەرێنییەکان بگوازێتەوە لەپێناو رێگە خۆشکردن بۆ گفتوگۆ".
ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا لە هەرێمی کوردستان جێگرەوەی پارتی و یەکێتی نییە بۆ حوکمڕانی، دەبێت ئەو دوو لایەنەش پێکەوە دانیشن و گفتوگۆ بکەن، هەروەها دەبێت رۆشنبیر و میدیای حزبەکان بەدوای چارەسەر بگەڕێن.
رەحمان غەریب، دەشڵێت: "لەم دۆخەدا پێویستمان بە دەستپێشخەری دامەزراوەی کوردستان24 و هەر دامەزراوەیەکی دیکەی میدیایی و رۆشنبیرییە، بۆ ئەوەی رۆڵی خۆیان ببین لە هێورکردنەوەی ئەم دۆخە و زەمینەسازی بکەن، بۆ ئەوەی گفتوگۆ زاڵ‌بێت بەسەر زمانی زبڵ".
باسی لەوەشکرد، لە زۆر دۆخدا هەندێک میدیا رۆڵی نەرێنی دەبینن و پارەکەیان لەسەر ئەوەیە پشێوی هەبێت.
به مه‌به‌ستی درووستكردنی زه‌مینه‌ی ئاشته‌وایی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گێڕانی ڕۆڵێكی میدیایی نیشتمانیانه، دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24، وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشته‌وایی له ژێر هاشتاگی " #بەیەکەوەبوون_کوردستان_بەهێزتر_دەکات" هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی ده‌ستپێكردووه و له میانیدا بۆچوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیی و كه‌سایه‌تییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به ئامانجی له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.