شوان رابه‌ر: داوامانكردووه پارتی و یه‌كێتی كێشه‌كانیان له حكومه‌ت چاره‌سه‌ربكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، هه‌نگاوه‌كانی پارتی بۆ سه‌ردانیكردن و پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاوێكی باش وه‌سفده‌كات و رایگه‌یاند، داوایان له پارتی و یه‌كێتی كردووه كێشه‌كانیان له چوارچێوه‌ی حكومه‌ت چاره‌سه‌ربكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، شوان رابه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌میانی به‌شداریكردنی له رووماڵی تایبەتی کوردستان24 وەکو دەستپێشخەری لەپێناو گفتوگۆی لایەنەکان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هێزی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش دابه‌شبوونه به‌سه‌ر بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان.
شوان رابه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پێویستی كۆبوونه‌وه و دانوستانی نێوان لایه‌نه‌كانی دووپاتكرده‌وه و روونیكرده‌وه، به‌پێی توانای خۆیان هه‌وڵیانداوه كه رۆلیان هه‌بێت له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی.
هه‌روه‌ها شوان رابه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسی وه‌ك جێگره‌وه بۆ داموده‌زگا ده‌ستووری و یاساییه‌كان كارێكی گونجاو نییه و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌باته‌یه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێناو دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و قه‌واره سیاسییه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، خه‌باتیان بۆ كردووه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان له چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئێستا هه‌رێم، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایگه‌یاند، كرانه‌وه‌ی پارتی له‌دوای دوایین كۆنگره‌یان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌كان هه‌نگاوێكی باشه و به پێویستیشی زانی، كه هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكاربن له تێپه‌ڕانجنی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا.
به مه‌به‌ستی درووستكردنی زه‌مینه‌ی ئاشته‌وایی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گێڕانی ڕۆڵێكی میدیایی نیشتمانیانه، دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24، وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشته‌وایی له ژێر هاشتاگی " #بەیەکەوەبوون_کوردستان_بەهێزتر_دەکات" هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی ده‌ستپێكردووه و له میانیدا بۆچوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیی و كه‌سایه‌تییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به ئامانجی له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.