غەفور مەخموری: دەزگاکانی راگەیاندن رۆڵی خراپیان لە قوڵکردنەوەی کێشەکان بینیووە

K24 – هه‌ولێر:
سکرتێری یەکێتی نەتەوەی دیموکراتی کوردستان، غه‌فوور مه‌خمووری رایگه‌یاند، دەزگاکانی راگەیاندن رۆڵی خراپیان لە قوڵکردنەوەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان بینیووە و گوتیشی: هەڕەشەی جدی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە.
غەفور مەخموری لە میانەی بەشداریکردنی لە رووماڵیكی تایبەتی کوردستان 24ی تایبەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە رووی نەتەوەیی و نیشتیمانییەوە ئەرکی دەزگاکانی راگەیاندنە گرژییەکان خاوبکەنەوە و لایەنەکان لە یەکتر نزیکبکەنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە لە ماوەی رابردوودا رۆڵی خراپیان بینیوە لە قوڵکردنەوەی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، کوردستان 24 وەک دەزگایەک بەردەوام لەسەر هێڵێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی رۆشتووە و دەستپێشخەرییەکەی ئێستاشی بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان کارێکی باشە و پشتیووانی لێدەکەن.
غەفور مەخموری پێیوایە، "دەبێت لە روانگەی نەتەوایەتییەوە سەیری دۆخەکە بکەین، حکومەت و پەرلەمان و هەموو دامەزراوەکانی دیکە بە موڵکی هەموو خەڵکی بزانین ئەوانیش خزمەتی هەموو خەڵک و لایەنەکان بکەن".
سکرتێری یەکێتی نەتەوەی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: بارەگای بارزانی و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانن رۆڵی نێوەنگیری و لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان ببینن.
هەروەها بۆچوونی وایە "دۆخی هەرێمی کوردستان زۆر ناسکە، هەڕەشەی دەرەکی لەسەر هه‌رێمی کوردستان هەیە و هەموو لایەنەکانیش هەستی پێدەکەن بەڵام بەهۆی بەرژەوەندی کەسی و حزبی لێک دوورکەوتوونەتەوە".
به مه‌به‌ستی درووستكردنی زه‌مینه‌ی ئاشته‌وایی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گێڕانی ڕۆڵێكی میدیایی نیشتمانیانه، دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24، وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشته‌وایی له ژێر هاشتاگی " #بەیەکەوەبوون_کوردستان_بەهێزتر_دەکات" هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی ده‌ستپێكردووه و له میانیدا بۆچوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیی و كه‌سایه‌تییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به ئامانجی له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.