ئایدن مه‌عروف: پێویسته كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كوردستان24 بۆ ئاشته‌وایی دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئایدن مه‌عروف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له رووماڵی تایبەتی کوردستان24 وەکو دەستپێشخەری لەپێناو گفتوگۆی لایەنەکان رایگەیاند، ئاشته‌وایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانی هاووڵاتییان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت.
ئایدن مه‌عروف، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌ك پێكهاته‌كان و به‌ره‌ی توركمانی، پشتیوانی له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ رێككه‌وتن و ئاشته‌وایی ده‌كه‌ن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان.
له‌باره‌ی شێوازی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیانه‌وه وه‌ك تیمێك كاریان كردووه و رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتیشی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كان وه‌سفكرد.