مارێنز یادی شه‌ڕی فه‌لووجه به ناونانی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ده‌كاته‌وه
كه‌شتیی جه‌نگی "USS فه‌لووجه" خرایه كار
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، ناوی له كه‌شتییه‌كی نوێی جه‌نگی ناوه "USS فه‌لووجه"، وه‌ك یادێك له هه‌ردوو شه‌ڕی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ چه‌كداره عێراقییه‌كان له شارۆچكه‌ی فه‌لووجه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو (14ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، وه‌زیری ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا "كارلۆس دیل تورۆ" له وته‌یه‌كدا، كه له واشنتن پێشكه‌شیكرد، گوتی: وه‌ك رێگرتن له یادی شه‌ڕی فه‌لووجه ئه‌و كهشتییهمان ناوناوه "USS فه‌لووجه" .
گوتیشی: كهشیتییهكه ئاماژه‌یه به یادكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو شه‌ڕی فه‌لووجه، كه له 2004دا روویاندا.
هه‌ردوو شه‌ڕی فه‌لووجه له 2004 روویاندا، یه‌كه‌میان له مانگی نیسان و دووه‌میان له مانگی تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا بوو.
هه‌ردوو شه‌ڕه‌كه به خوێناوی‌ترین شه‌ڕی چه‌كداره عێراقییه‌كان له دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرێن.
هاوكات له دوای شه‌ڕی شاری "هیو"ی ڤێتنام له ساڵی 1968دا هێزه‌كانی مارێنزی ئه‌مه‌ریكایی شه‌ڕی له‌و جۆریان به خۆوه نه‌بینیبوو، كه زیاتر له 100 سه‌ربازی مارێنز كوژران و زیاتر له 600 سه‌ربازی دیكه بریندار بوون.
شه‌ڕی یه‌كه‌م دوای ئه‌وه هات، چه‌كداره‌كان چوار سه‌ربازی گرێبه‌ستی ئه‌مه‌ریكاییان له‌سێداره دا.
شه‌ڕی دووه‌میش له 7ی تشرینی دووه‌م تا 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2004ی خایاند و ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستی بوو، شاره‌كه كۆنترۆڵ بكات.