سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌شداری له بۆنه‌یه‌كی گرنگدا نه‌كرد

K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌شداری له بۆنه‌ی 11 ساڵه‌ی كۆچی دوایی باوكی‌دا نه‌كرد.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌شداری نه‌كردووه له بۆنه‌ی 11 ساڵه‌ی كۆچی دوایی كیم جۆنگ ئیلی باوكی و له‌جیاتی به‌شداریكردن چه‌پكه گوڵێكی بۆ شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی بۆنه‌كه ناردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌رۆكی ئێستای كۆریای باكوور به‌شداری له‌و بۆنه‌یه‌دا كردووه و به‌شدارینه‌كردنی له‌م ساڵدا كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئاماده‌نه‌بوونی كیم یۆ جۆنگی خوشیكیشی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندی كۆریای باكوور، رێوڕه‌سمه‌كه له گۆڕه‌پانی (كۆمسوسان) له بیۆنیانگی پایته‌ختی كۆریای باكوور به‌ڕێوه‌چووه، كه تێیدا یادی سه‌ركرده كۆچكردووه‌كانی كۆریای باكوور ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر یه‌كه له، كیم دوون هۆن، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، چۆی سیۆن هی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، لی بیونگ تسیۆل، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌ربازی پارتی ده‌سه‌ڵاتدر و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی حزبی و حكومی ئه‌و وڵاته به‌شداریان له رێوڕه‌سه‌مه‌كه‌دا كرد.
کیم جۆنگ ئیل، ماوەیەکی کەم لەدوای مردنی، لە ساڵی 2011 بە سکرتێری گشتیی هەمیشەیی حیزبی کرێکاران دیاری‌کرا، هەروەها کیم ئیل سۆنگ، باپیری کیم جۆنگ ئۆن و دامەزرێنەری کۆریای باکوور، هەرچەندە لە ساڵی 1994ـەوە کۆچی دوایی کردووە، بەڵام ئەویش هەر سکرتێری گشتیی هەمیشەیی ئەو حیزبەیە.