ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناوده‌بات
په‌یامێكی سه‌رۆككۆماریان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بڵاوكردووه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، په‌یامێكی سه‌رۆككۆماری عێراقیان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناو ده‌به‌ن.
له كاتێكدا ماوه‌یه‌كه له په‌یام و به‌یاننامه‌كانی یه‌كێتیدا به تایبه‌تی پاش ڕێككه‌وتنی حزبه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا، له ناوهێنانی مه‌سعود بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خۆ ده‌بوێرن.
له‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراقدا كه له ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی زمانحاڵی ئه‌و حزبه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، مه‌سعود بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناوی هاتووه و ڕۆژنامه‌كه‌ش بڵاویكردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆككۆماریش له‌و په‌یامه‌یدا، ئاماژه‌ی به ڕۆڵی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌كات و خوازیاره به هه‌وڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م بۆنه‌یه ببێته ده‌رفه‌تی كاری هاوبه‌ش و یه‌كڕیزی له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و بیركردنه‌وه‌ی حه‌كیمانه و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته به دیهاتووه‌كان و سیسته‌می دیموكراسی و فیدراڵی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كاندا.
سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌روه‌ها هیوای خواستووه، زه‌مینه‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی بونبادنه‌ر باڵاده‌ست ببێت له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا، بۆئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ڕۆڵه‌كانی گه‌ل و دابینكردنی ئۆقره‌یی و ئاشتی و ئارامی له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌دا، د. فوئاد مه‌عسوم ئاماژه‌ی به ڕۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوه، تا بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و دێوه‌زمه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كاری پێكه‌وه‌یی بكرێت، به ئامانجی زاڵبوون به‌سه‌ریاندا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاكی داگیركراوی وڵات و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی ژیانێكی خۆش و ده‌ربازكردنی ئاواره‌كان له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه و شادبوونه‌وه به زێدی خۆیان.
ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، وێڕای پیرۆزبایی خوازیاره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆی له‌و كایه و بوارانه‌دا بگێڕێت كه په‌یوه‌ندی به دۆخی سیاسی عێراقه‌وه هه‌یه له هه‌موو ئاسته‌كاندا.