پێشکەشکردنی مامەڵەی رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو بۆ زەوییە سندوقییەکان دەستیپێکرد

K24 - ههولێر:
سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر رایدهگهیهنێت، دواى بڕیارى سەرۆکى حکومەت و لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و نەهێڵانى گرفتی نیشتەجێبوون، دوو مانگ مۆڵەتدرا بە خاوەنى زەوییە سندووقیەکان بۆ پێشکەشکردنى داواکارییەکانیان.
ئهمڕۆ دووشهممه 19ـی كانوونی یهكهمی 2022، سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر بڵاویكردووهتهوه، دواى ئەوەى لەلایەن مەسرور بارزانى، سەرۆكی حکومهتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان، دوا بەدوای کۆبوونەوەی رۆژی 2022.12.12، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ دانانى میکانیزمێکى تایبەت بۆ جێبەجێکردنى ئەم بڕیارە و چۆنییەتى گرتنەبەرى ڕێکارەکانى پێشکەشکردنى داواکارى هاوڵاتییان، لەگەڵ سەرجەم قائیمقامەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان ئەنجامدرا.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: لەکۆبوونەوەکەدا، دواى گفتوگۆ لە بارەى چۆنییەتى چارەسەرکردن و دەستنیشانکردنى میکانزمێک بۆ چارەسەرکردنى گرفتی زەوییەکانی ناسراو بە زەوی سندووقی، کە چەپ و راستیان بەشێوەی زێدەڕۆ کراوەتە خانوو، بەڵام تائێستا رێگە نەدراو ئەو پارچە زەویانە بکرێنە خانوو، تیشک خرایە سەر چۆنیەتى دەستکردن بەڕێکارەکانى چارەسەرکردنى ئەم زەوییانە، بۆ ئەو مەبەستەش کۆبوونەوە بڕیاریدا، سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەى کە خاوەنى زەوی سندووقین، لەبەرواری 2022.12.12 تاوهکو 2023.2.12، بۆ ماوەى دوومانگ مۆڵەتیان بدرێت بۆ پێشکەش کردنى داوکارییەکانیان بە قائیمقامیەتى سنوورەکەیان بۆ دروستکردنى خانوو و تاپۆکردنى زەوییەکانیان.
ئهوهش خراوهتهڕوو، ماوەی چەندین ساڵە ژمارەیەکی بەرچاوو لە هاووڵاتییانی هەژار و کەمدەرامەتی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر و شارەوانییەکانی هەولێر داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەوییەکانی ناسراو بە زەوی سندووقی دەکەن، هەربۆیە لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و نەهێڵانى گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتى ئەو زەوییانە، مهسرور بارزانی، سەرۆكى حکومەتى هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری رێكارەكان، چارەسەرى گرفتی ئەو زەویانە بکرێت.
ئهمه لهكاتێكدایه، رۆژی سێشهممه 29ـی تشرینی دووهمی 2022، پارێزگای ههولێر له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهكرد، لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاووڵاتییانەی كه داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەوییەکانی ناسراو بە (زەوییه سندوقییهكان) كردبوو، بە بڕیاری مهسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان گرفتهكه چارەسەركرا.
پارێزگای ههولێر روونیشیكردهوه، سهرۆکوهزیران رێكارە یاساییەكانی ئهم بڕیارهی پەسهندكرد، هاووڵاتییان دەتوانن بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری رێككارەكان، لهو بڕیاره سوودمەندبن.