دادگای باڵای بەریتانیا: ناردنی پەنابەران بۆ رواندا یاساییە

"پلانی حکومەت بۆ ناردنی پەنابەر و کۆچبەری نایاسایی بۆ رواندا یاساییە"

فڕۆكه‌یه‌كی به‌ریتانیا
فڕۆكه‌یه‌كی به‌ریتانیا

K24 - هەولێر:

دادگای باڵای بەریتانیا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو پلانانەی حکومەت بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دایناون، یاسایین.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پەنابەرانیش رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگا بێهیواکەرە و هەڕەشەیە لەسەر ئەو کەسانەی بەدوای پەناگەیەک و شوێنێکی ئارامدا دەگەڕێن.

جەختیشیکردەوە، بڕیارەکە هیچ بنەمایەکی نییە و کاریپێناکرێت، لە ئەگەری ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا ژمارەیەکی زۆر لەو هاووڵاتیانەی کاریان لەگەڵ دەکەن ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

بەمەبەستی ناردنی پەنابەر و کۆچبەری نایاسایی لە بەریتانیاوە بۆ رواندا، ھەردوو وڵاتی بەریتانیا و رواندا لە 14ی نیساندا رێککەوتنی ھاوبەشی کۆچ و گەشەپێدانی ئابوورییان واژوو کردبوو.

Fly Erbil Advertisment