عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: سوپای عێراق به‌بێ هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه توانای پاراستنی ناوچه‌كانی نییه

K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ئاشكرایكرد، ده‌ستبه‌كاربوونی دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق په‌یوه‌سته به په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2023.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (19ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سوپای عێراق به ته‌نها توانای پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی نییه كه بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه، به‌بێ هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیسی فیدراڵی.
هه‌روه‌ها لیوا عه‌بدولخالق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش، پێویسته ئه‌و رێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كان كارابكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی دامه‌زراندنی لیوا هاوبه‌شه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له زووترین كاتدا كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كاره‌كانی پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه ته‌واوبووه و له چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2023ـن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لیوایه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دهستبهكاربنن و مووچه‌یان بۆ دابینبكرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (19ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا، سوپاسالاری عێراق و قه‌یس خه‌له‌ف محه‌ممه‌داوی، جێگری به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق گه‌یشتنه پارێزگای كه‌ركووك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنێی سنووری گوندی سەفرە لە نزیك زنجیرە چیای حەمرین له باشووری كه‌ركووك.
ئه‌م سه‌ردانه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه (18ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، لە نزیك گوندی سەفرەی سنووری شارەدێی رەشاد لە باشووری كەركووك لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە و لەئاكامی تەقینەوەکدا نۆ پۆلیسی فیدراڵی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیكەش برینداربوون.
سەرچاوەیەكیش لە پۆلیسی كەركووك بەكوردستان24ـی راگەیاند، دوای تەقینەوەی بۆمبەكە رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەكدارانی داعش و هێزەكەی پۆلیسی فیدراڵ روویداوە و چەكدارێكی داعش كوژراوە.
هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه (19ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئا‌ڤێستا محه‌ممه‌د، بەڕێوەبەری شارەدێی قەرەهەنجیر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار لە سنووری نێوان قەرەهەنجیر و كەركووك هێرشیان كرده سەر خاڵێكی سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه چوار سه‌رباز كوژران.
دوایی رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر لە زۆربەی شوێنەكان بۆشایی ئەمنی لەنێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە درووستبووە و زۆربەی هێرشەكانیش لەو شوێنانە ئەنجامدەدرێن كە بۆشایی ئەمنیان هه‌یه و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام داوای پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییانە دەكات.