پادشای ئوردن: سه‌قامگیری عێراق بناغه‌ی سه‌ره‌كی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
پادشای ئوردن جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی سه‌قامگیری عێراق كرده‌وه و به بناغه‌ی سه‌ره‌كی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی وه‌سفكرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (20ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، پادشای ئوردن له‌میانی گوتارێك له كۆنگره‌ی لوتكه‌ی دووه‌می به‌غدا كه له عه‌ممانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پشتیوانی ئوردنی بۆ عێراق له پاراستنی ئاسایش و سه‌روه‌ری خۆی دووپاتكرده‌وه.
شای ئوردن له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به دابینكردنی وزه و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و دوو بابه‌ته گرنگترین ئالنگارییه كه رووبه‌ڕووی ناوچه‌كه و جیهان ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌قامگیری ناوچه‌كه و زیادكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ژاری و بێكاری دووپاتكرده‌وه.
كاره‌كانی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی دووه‌می به‌غدا بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، به به‌شداری عێراق، وڵاتانی دراوسێ، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ناوچه‌كه و فه‌ره‌نسا.
رۆژی (28ـی ئاب/ئۆگێستی 2021)، كۆنگره‌ی یه‌كه‌می به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی له شاری به‌غدا به وڵاتانی دراوسێ، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ناوچه‌كه و فه‌رنسا به‌ڕێوه‌چوو، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی ئالنگاری هاوبه‌ش بووه‌ته‌وه و ده‌بێت به هاوكاری هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی ئاڵوگۆڕكراو رووبه‌ڕووی ئه‌و ئالنگاریانه ببنه‌وه.