پلاسخارت پاڵپشتی خۆی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی دووپاتكرده‌وه

K24 - هه‌ولێر:
له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی دووه‌می كۆنفرانسی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن، جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له گوتاره‌كه‌یدا پلاسخارت پاڵپشتی خۆی بۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، زۆربه‌ی كێشه و گرفته‌كان، هاوشێوه‌ی پرسی سامانه‌سرووشتییه‌كان، په‌تاكان، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ناسه‌قامگیری و خۆراك، پێویستییان به یه‌كگرتوویی هه‌یه تا چاره‌سه‌ربكرێن.
نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، روونیشیكرده‌وه، ئاماده‌یی وڵاتان له كۆنفرانسی به‌غدا، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه عێراق چه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ باشه.
هه‌روه‌ها گوتی: "عێراق بووه‌ته پێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان و پشتگیریش له حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌كه‌ین".
دوێنێ سێشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، كۆنفرانسێك كه به لووتكه‌ی به‌غدا ناسراوه و زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی، خۆی له پرسه ئه‌منییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، له ناوچه‌ی ده‌ریای مردووی شانشینی ئوردن ئه‌نجامده‌درێت و ئامانج لێی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پاڵپشتیكردن له عێراق و سه‌روه‌ری، ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی.
سه‌حاف راشیگه‌یاند، میوانداریكردنی ئه‌و لوتكه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتی ئوردنه‌وه له سه‌ر داواكارى شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن بوو.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیشیكردبووه‌وه، جگه له ئاماده‌بوونی ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و نوێنه‌ری وڵاتان تێیدا به‌شدارده‌بن، له‌وانه‌ش، میسر، سعوودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین، كوه‌یت، عومان، توركیا و ئێران، وێڕای به‌شداریكردنی هه‌ریه‌ك له ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و یه‌كێتی ئه‌وروپا.