گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق: داعش تاكتیكی شه‌ڕی گۆڕیوه

K24 – هەولێر:
ته‌حسین خه‌فاجی رایده‌گه‌یه‌نێت، داعش تاكتیكی شه‌ڕی گۆڕیوه و هه‌وڵده‌دات له‌ڕووی میدیاییه‌وه ده‌ربكه‌وێته‌وه.
ته‌حسین خه‌فاجی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكخراوی داعش تاكتیكی هێرشه‌كانی گۆڕیوه و بۆمبی چێندراو له‌دژی سوپای عێراق به‌كارده‌هێنێت.
خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دۆخی ئه‌منی عێراق كۆنتڕۆڵه و ئه‌وه‌ی له‌ناوچه جیاجیاكان رووده‌دات، هه‌وڵێكی رێكخراوی داعشه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی میدیاییه‌وه ده‌ربكه‌وێته‌وه، چونكه ئاماده‌یی و هێزی له‌ده‌ستداوه.
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، رێكخراوه‌كه تاكتیكی شه‌ڕی گۆڕیوه و كاروانی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه ده‌كاته‌ئامانج، ئه‌مه‌ش هانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌دات رێوشوێنه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی شانه‌كانی داعش له‌گشت عێراق خێراتر بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی له‌باره‌ی ره‌وشی پارێزگاكانی كه‌ركووك و دیاله كرد.
له چه‌ند شه‌وی رابردوودا چه‌كدارانی داعش پەلاماری گوندێكی سەر بە قەزای خاڵسی سنووری پارێزگای دیاله‌یان دا.
گونده‌كه به‌ناوی "ئه‌لوبالی" بووه و چه‌كدارانی داعش له‌وێ په‌لاماری ئۆتۆمبێلێكی مەدەنییان دا، به‌هۆیه‌وه هه‌شت كوژراو و سێ برینداری لێكه‌وته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی 18ـی كانوونی یه‌كه‌م، لە نزیك گوندی سەفرەی سنووری شارەدێی رەشاد لە باشووری كەركووك، لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ، بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە و لەئاكامی تەقینەوەکدا نۆ پۆلیسی فیدراڵی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیكەش برینداربوون.
جیا له‌وه‌ش رۆژی 19ـی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار لە سنووری نێوان قەرەهەنجیر و كەركووك، هێرشیانكرده سەر خاڵێكی سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه چوار سه‌رباز كوژران.