زێلینسكی بۆ بایدن: سوپاس بۆ هاوكارییه‌كانتان

K24 - هه‌ولێر:
دوای گه‌یشتنی ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ واشنتن و پێشوازی لێكردنی له‌لایه‌ن جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێكه‌وه قسه‌یان بۆ میدیاكان كرد.
سه‌ره‌تا جۆ بایدن رایگه‌یاند، دوای 300 رۆژ له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ، "خۆشحاڵم كه ئێستا له‌گه‌ڵمانی".
هه‌روه‌ها بایدن گوتی: "ئێمه به‌رگری له ئێوه ده‌كه‌ین، گه‌لی ئۆكرانیا پیشانی جیهان ده‌دات كه چه‌نده خۆڕاگرن، ئێمه و هاوپه‌یمانه‌كانمان، پاڵپشتی ئێوه ده‌كه‌ین، سیسته‌می پاتریۆت ده‌ده‌ینه ئۆكرانییه‌كان، راهێنانیشتان له‌باره‌یه‌وه پێده‌كه‌ین".
له به‌رامبه‌ردا ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی گوتی: سوپاس بۆ ئه‌و بانگهێشته و خۆشحاڵم كه له‌گه‌ڵتانم، پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی ئێوه و وڵاتانی ئه‌وروپی به‌رزده‌نرخێنین".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا به بایدنی گوت: "سوپاس بۆ ئێوه و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك خۆم و گه‌لی ئۆكرانی، پاڵپشتییه‌كانتان به‌رز ده‌بینین، به ئێوه ده‌ڵێین، زۆر سوپاس".
كه‌مێك پێش ئێستا كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "فڕۆکەی سەرۆکی ئۆکرانیا لە بنکەی ئاسمانی ئەندروز نیشتووه‌ته‌وه".
کۆشکی سپی ئاشکراشیکرد، ئامانجی سەردانی زیلێنسکی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر چۆنیەتی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا.
پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاندبوو، واشنتن سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بە ئۆکرانیا دەدات.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا گوتی: "850 ملیۆن دۆلار وەك هاوکاری ئەمنی و ملیارێك دۆلار بۆ پەرەپێدانی بەرگری ئاسمانی دەدرێتە ئۆکرانیا".
بلینکن ئاماژەی بەوەشدابوو، وڵاتەکەی هاوکاری سەربازی نوێ دەداتە ئۆکرانیا و بەمەش کۆی گشتی هاوکارییە سەربازییەکانی واشنتن بۆ کیێڤ دەگاتە 21 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار.