بایدن: پوتن به‌نیاز نییه كۆتایی به جه‌نگ بهێنێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه دووپاتیده‌كاته‌وه، سه‌رۆكی رووسیا به‌نیاز نییه كۆتایی به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا بھێنێت و جه‌ختی له هاوكاریكردنی گه‌لی ئۆكرانیا له رووی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه كرده‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ڤلادیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا به سه‌ردانێك گه‌یشته واشنتن و له كۆشكی سپی له‌لایه‌ن جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه پێشوازی لێكرا. سه‌ردانه‌كه‌ی زیلینسكی بۆ ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی ناوبراو بوو، بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان، بایدن له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و جه‌ختی له پاڵپشتیكردنی گه‌لی ئۆكرانیا كرده‌وه، رووی له سه‌رۆكی ئۆكرانیا كرد و پێی گوت، "ده‌زانم ده‌ته‌وێت جه‌نگ كۆتایی پێبهێت و ئاشتی به‌رقه‌راربێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیازی پاكی نییه، پوتنه، كه ده‌یه‌وێت جه‌نگ به‌رده‌وامبێت".
بایدن له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا پشتگیری هاوپه‌یمانی رۆژئاوا بۆ گه‌لی ئۆكرانیا له جه‌نگی دژ به رووسیا دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامده‌بێت له دابینكردنی پێداویستی سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا "تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بێت".
له به‌رامبه‌ردا ڤلادیمێر زێلینسكی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای گوت: سوپاس بۆ ئه‌و بانگهێشته و خۆشحاڵم كه له‌گه‌ڵتانم، پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی ئێوه و وڵاتانی ئه‌وروپی به‌رز ده‌نرخێنین".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا به بایدنی گوت: "سوپاس بۆ ئێوه و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك خۆم و گه‌لی ئۆكرانیا، پاڵپشتییهكانتان به‌رز ده‌بینین، به ئێوه ده‌ڵێین، زۆر سوپاس".
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه، دوێنێ چوارشه‌ممه 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، واشنتن به به‌های 1.85 ملیار دۆلار هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی ئۆكرانیا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی واشنتن، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت) و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی سه‌ربازی له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه‌ی له‌مێژه‌یه ڤلادیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای به‌ده‌ستهێنانی له واشنتن ده‌كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی رووسیا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا واشنتن گوێی له‌م داوایه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا نه‌ده‌گرت.
به‌گوته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "رووسیا ده‌یه‌وێت زستان وه‌ك چه‌كێك به‌كاربهێنێت بۆ برسیكردن و ئاواره‌كردنی خه‌ڵكی ئۆكرانیا". ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، "له‌ماوه‌ی 300 رۆژی رابردوودا رووسیا هه‌وڵیداوه ئۆكرانیا له‌سه‌ر نه‌خشه بسڕێته‌وه، به‌ڵام شكست به هه‌وڵه‌كانی هێندراوه".
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه، له‌ماوه‌ی داهاتوودا واشنتن به به‌های 850 ملیۆن دۆلاری دیكه هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی ئۆكرانیا ده‌كات، به‌و شێوه‌یه‌ش كۆی به‌های هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ كیێڤ ده‌گاته نزیكه‌ی 21 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیاوه تا ئێستا.